کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئوڵاش ئادال ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سۆسیالیزم لە پراکتیکی مێژوویی خۆیدا، بەتیۆرییەکەی لەسەر داهاتووی ناو ژیانێک کە ڕاستییەکەی بەتەواوی پشتڕاست بووەتەوە، تاکە بژاردەیە لەبەردەم مرۆڤایەتی و هاتووە، "هەربۆیە سۆسیالیزم ڕابوونی کۆمەڵایەتی، سەرهەڵدان لەدژی سیستەمی ئیمپریالیست-سەرمایەداری و شەڕی ڕاستەقینەیە لەبەرامبەریدا.
هاوڕێ ئوڵاش ئادال وەکو کەسێکی ئەم تێکۆشانە، لە بەرەکانی پێشەوەی جێگەی گرت. هاوڕێ ئوڵاش ئادال بە ڕەنجی شۆڕشگێڕیی خۆی لەنێو تێکۆشانی سۆسیالیزمدا ڕێی گرتە بەر، بەردەوامی پێدا. گەواهیدەری تێکۆشانی کرێکاران، چالاکیی کۆڵانەکان، ڕاپەڕین و سەرهەڵدانەکان بوو. هاوڕێیەتەیی خۆی پێشکەشی چیاکانی کوردستان، شۆڕشی ڕۆژئاوا و ئەنتەرناسیۆنال کرد. بەم پراکتیکەی بەتەواویی سەلماندی کە شەڕڤانێکی پێشەنگی خاوەن بڕیارداریی سۆسیالیزمی شۆڕشگێڕییە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەبیرهێنرایەوە کە ئوڵاش ئادال یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی شۆڕشی یەکگرتوویی گەلان کە نموونەی هەرە پێشەنگی یەکێتیی تێکۆشانی گەلانی کورد و تورکە و هاتووە، "بووە یەکێک لە نوێنەرانی هەرە پێشەنگی ئەم نموونە پێشەنگە. بۆئەوەی حەسرەتی سۆسیالیزمی یەکگرتوویی گەلان ببێتە هێزێکی یەکگرتوو تێکۆشا. بووە ئیرادەی ئەم داخوازییە، ڕەنجدەر و ڕووخساری ئەم ئامانجە."
کۆمیتەی بەڕێوبەری هەبەدەهە ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی سۆسیالیزم و شۆڕشی یەکگرتوویی کوردستان و تورکیا لەبەرامبەر بەڕێوبەرانی بەربەریی کاپیتاڵیست لە ناوچەکە، تاکە بژاردە و هیوایە و ڕایگەیاند، "شۆڕشی یەکگرتوویی و سۆسیالیزم لە ڕاستیی تێکۆشان و ژیانی هاوڕێ ئوڵاش ئادال و دەیان هاوڕێی سەر ڕێچکەکەی ئەو ڕوون و ئاشکرا بوو، ڕێگەی ئێمە ڕووناک دەکاتەوە. ئێمە ڕێکردنی خۆمان لەبەر ئەم ڕووناکییە بەردەوام دەکەین.
ئێمە ئەندامی دەکەپە، بەئۆگە و کادری دامەزرێنەری هەبەدەهە هاوڕێ ئوڵاش ئادال لە ساڵیادی ڕێکردن بەرەو ئەبەدیەتدا بە ڕێز، پێزانین و حەسرەتێکی گەورەوە بەبیر دەهێنینەوە و جارێکی تر دڵسۆزیمان بۆ ڕێکردن بەرەو ئامانجی سۆسیالیزم و شۆڕشی یەکگرتوویی دووپات دەکەینەوە. لە کەسایەتیی هاوڕێ ئوڵاش ئادالدا لەبەردەم یادەوەریی هەموو شۆڕشگێڕانی نەمری تێکۆشانی سۆسیالیزم و شۆڕشی یەکگرتوویی بەژنی خۆمان بە ڕێزەوە دەچەمێنینەوە."