لە شاری دویسبورگ چالاکیی 'گۆرانی بۆ پرسوس' بەڕیوە چوو

لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا، بە بۆنەی ١٠هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پرسوس، فیدراسیۆنی کرێکارانی کۆچبەری ئەڵمانیا (AGIF) چالاکیەکی بەڕیوە برد و یادی ئەو ٣٣ گەنجەیان کردەوە کە لە هێرشەکەدا شەهید کران.

لە چالاکییەکەدا بە ناوی "گۆرانی بۆ پرسوس" ئەو گۆرانیانەی کە پەسەندی گەنجە کۆمەڵکوژکراوەکان بوو پێشکەش کرا و وێنەکانیان نمایشکرا.

چالاکییەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستیپێکرد و ڕاگەیەندرا دەوڵەت کە لە هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥دا شکستی هێنابوو، لەلایەن داعشەوە هێرشی ئەنجامدا و بەمشێویە هەوڵی لەناوبردنی ڕۆژئاوا و سەرکوتکردنی دینامیکی دیموکراسی دا لە تورکیا.

ئیسمیناز تەمەل هاوسەرۆکی AGİF لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و راێگەیاند: "ئازارەکانمان و توڕەییەکانمان هێشتا گەرمە. بەم ئازار و توڕەییە بەرەو پێشەوە دەڕۆین. من زۆر دڵخۆشم چونکە هەموو کەسێکم ناسی، پرسوس ڕۆژئاوایە، گەل بەرگریی لە شۆڕشەکەی کرد، شۆڕشی ژنان. ئەوان دەیانگوت شۆڕشی ڕۆژئاوا دەڕوخێت، بەڵام ڕۆژئاوا بەردەوام دەبێتە شۆڕشی هەموو جیهان."

لە چالاکییەکەدا گۆرانییە پەسەندەکانی ٣٣ قوربانیی کۆمەڵکوژییەکە، هەروەها گۆرانییەکانی تایبەت بە پرسوس ئامادەکرابوون. هەروەها کەسوکار و دۆستانی گەنجە کۆمەڵکوژکراوەکان باسیان لە یادەوەرییەکانیان کرد.

لە میانی چالاکییەکەدا هەڵبەست و شیعر بە زمانەکانی تورکی، کوردی، ئەڵمانی، ئیسپانی و ئینگلیزی خوێندرانەوە.

چالاکییەکە بە دروشمی "شەهیدانی پرسوس نامرن" کۆتایی هات.