جارێکی دیکە ئازادکردنی سدیق حەسەن کە ٣٠ ساڵە لە زینداندایە دواخرا
ئازادکردنی سدیق حەسەن کە ٣٠ ساڵە لە زینداندایە و ئێستا لە زیندانی ژمارە ١ـی ئاسایشی باڵای تەکیرداغ ڕاگیراوە، بە پاساوی بێ بنەما بۆ دووەم جار دوادەخرێت
ئازادکردنی سدیق حەسەن کە ٣٠ ساڵە لە زینداندایە و ئێستا لە زیندانی ژمارە ١ـی ئاسایشی باڵای تەکیرداغ ڕاگیراوە، بە پاساوی بێ بنەما بۆ دووەم جار دوادەخرێت
ئازادکردنی سدیق حەسەن، زیندانی سیاسی کە ماوەی ٣٠ساڵە لە زینداندایە و ئێستا لە زیندانی ژمارە ١ـی جۆری ئێفی تەکیرداغە، بۆ جاری دووەم لەلایەن کۆمیتەی ئیداری و چاودێری زیندانەوە بۆ ٣ مانگی دیکە دواخرا.
کۆمیتەی ئیداری لە ٨ی کانوونی دووەم کۆبووەوە و ئازادکردنی ناوبراوی بۆ ٦ مانگ دواخست، جارێکی دیکە لە ٨ی تەمموز کۆبووەوە، بە پاساوی دەرنەبڕینی 'پەشیمانی' ئازادکردنەکەی بۆ ٣مانگی دیکە دواخست.
حەسەن لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥دەستبەسەر و دواتر لە ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٩٩ سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا. کۆمیتەی ئیداری ٩ی تشرینی یەکەم سەر لەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ ئازادکردنی سدیق حەسەن ئەنجام دەدات.