لە ئەنقەرە پۆلیس هێرشی کردە ڕێپێوانی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژیی پیرسوس

لە ئەنقەرە پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو ڕێپێوانەی بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژیی پیرسوس ئەنجامدرا و چەندین گەنج دەستبەسەرکران.

لە ئەنقەرە ڕێکخراوەکانی گەنجان بۆ یادکردنەوەی ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژیی پیرسوس شەهیدکران، ویستیان لە ئەنقەرە ڕێپێوانێک ئەنجام بدەن. پۆلیس هێرشی کردە سەر گەنجان، چەندین کەس لەپشتەوە کەلەپچە کران و دەستبەسەرکران. گەنجەکان کە دەستبەسەرکران برانە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە. لە هێرشەکەدا چەند گەنجێک برینداربوون.