شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ـی تەمموز لە مانهایم یادکرانەوە

لە مانهایم بە چالاکییەک شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ـی تەمموز یادکرانەوە. لە مەراسیمەکەدا، پەیامی گرنگ درا دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا، لە ساڵیادی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ـی تەمموز، شەهیدان یادکرانەوە.

دەیان کوردستانی بەشداربوون لە مەراسیمەکە، کە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) و ئەنجوومەی گەلی کوردی مانهایم ئەنجامدرا.

هەروەها بنەماڵەکانی جگەر گۆیی و جومعە گۆیی و ئارمانج ئازادی و هۆگر بۆتان و سەربەست کچی و شەڤگەر ڕۆژگەر کە بەم دواییانە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، بەشداربوون.

چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد، پاشان نوێنەری کۆماو، لوقمان جزیری قسەی کرد و شەهیدانی ١٤ـی تەمموز و هەموو شەهیدانی بیرهێنایەوە.

لوقمان تیشکی خستەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و مەراسیمی سووتاندنی چەکەکان لە سلێمانی لەلایەن گرووپێکی گەریلاوە، داوای کرد هەوڵەکان بۆ تێکدانی پرۆسەکە وەلا بنرێن، گوتی: "گرنگ نییە کێ و کام میدیا چی دەڵێن. ڕاگەیاندراوەکانی ڕاگەیاندن و تەڤگەرەکەمان هەن، ئەوەی گرنگە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەرەکەمانە".

چالاکییەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی ١٤ـی تەمموز و بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.