لە سوەیدا قەیرانی مرۆیی سەریهەڵداوە و هەزاران کەس لە نۆرەی ناندان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ حکومەتی دیمەشق ئاگربەستی لە سوەیدا پێشێل کرد و قەیرانی مرۆیی لە شارەکەدا بەردەوامە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ حکومەتی دیمەشق ئاگربەستی لە سوەیدا پێشێل کرد و قەیرانی مرۆیی لە شارەکەدا بەردەوامە.
ئەو ئاگربەستەی لە سوەیدا ڕاگەیاندرا، لە لایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئیدارەی دیمەشقەوە پێشێل کرا. لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە هاوەن گوندەکانی ڕم ئەل-حازم و تل شیهان بە ئامانج دەگیرێن. سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند زۆرینەی هێرشەکان لە شاری دەراییەوە دێن، بە تایبەتی گرووپەکانی گوندەکانی ویلخا و عەریقیە دەستیان بە تاڵانکردن و وێرانکردن کرد.
سەرچاوە هەرێمییەکان ئەوشتانەی ڕوودەدەن بە شەڕوپێکدادانەکانی لازقیە و تەرتوس دەچوێنن و گوتیان: "کۆمەڵکوژییەکی هاوشێوەی کەناراوەکان، لە سوەیدا دووبارە دەبێتەوە."
لە شارەکە خزمەت وەستاوە، نەخۆشخانەکان کارناکەن
لە ناوەندی سوەیدا ڕۆژانە کارەبا، ئاو و ئینتەرنێت و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەبڕدرێت. ژێرخانی تەندروستی داڕما؛ نەخۆشخانەی شارەکە بەهۆی هێرشی چەتەکانەوە لە خزمەتگوزاری دەرچووە. هاووڵاتی بریندار و نەخۆش ناتوانن بگەن بە ڕێکخراوە تەندرووستییەکان، گیان لە دەستدەدەن.
تەنها یەک نانەواخانە کرایەوە، بە هەزاران کەس لە نۆرەی ناندان
لە شارەکەدا تەنها یەک نانەواخانە کراوەیە. سەرەڕای هێرشەکان هەزاران کەس لە بەردەم نانەواخانەکەدا نۆرە دەگرن. گەل ناتوانێت ڕۆژانە دەستیان بە پێداویستییە سەرەتاییەکان بگات.
بەشێک لەو هاووڵاتیانەی کە بەهۆی هێرشەکانەوە سوەیدایان بە جێهێشتووە، لەو هەرێمانەی کە تێیدا شەڕ ڕاوەستاوە دەستیان بە گەڕانەوە بۆ شارەکە کردوە، بەڵام ئەوانەشی دەگەڕێنەوە ڕووبەڕووی هەمان پرس دەبنەوە: بێ ئەمنیەت، نەبوونی خزمەتگوزاری و کەمبوونەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکان.
شاری سوەیدا لە باشووری سووریادایە، لە ١٣ی تەمموزەوە بەهۆی هێرشی چەتە سەلفییەکان لەسەر گەلی دروز قەیرانێکی مرۆیی مەزن سەریهەڵداوە. هێرشەکە بە جموجوڵی هاوبەشی داعش، هەتەشە، ئەل قاعیدە، سوپای نیشتیمانی سووریا (SNA) و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە ئەنجام دەدرێت. جۆلانی وەک "سەرۆکی کاتی دەوڵەتی سووریا" پێناسە دەکرێت و بە پەیوەندییەکانی پێشووی لەگەڵ داعش دەناسرێت، فەرماندەیی ئەم گرووپانە دەکات.