فەلەک یوسف: پێویستە ژنان لە پێشەنگایەتیکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوە پێشەنگایەتی هەموو جیهان بکەن

هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ڕەنجەدەرانی کانتۆنی فرات، فەلەکە یوسف١٣ـەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ـی تەممووزی ڕۆژئاوای پیرۆز کرد و گوتی: "وەک چۆن ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا پێشەنگایەتییان کرد، دەبێت بۆ تەواوی جیهانیش ببنە پێشەنگ."

هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ڕەنجەدەرانی کانتۆنی فرات، فەلەک یوسف ١٣ـەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوای لە هەموو شەهیدان و گەلی کورد پیرۆز کرد.

فەلەک یوسف کە هەر لەسەرەتای شۆڕشەوە لە کۆبانێ تێکۆشانی شۆڕشگێڕی دەستپێکردووە، لە سەرەتای قسەکانییدا گوتی: "تروسکەی ١٩ـی تەممووزی ٢٠١٢ لە کۆبانێتەوە درەوشایەوە و دەستیپێکرد. ڕاستەوخۆ هێڵی سێهەممان هەڵبژارد و شۆڕشمان دەست پێکرد. ئێمە بە هێزی خۆمانەوە لە جیهاندا دەناسرێینەوە. بە دەستپێکردنی شۆڕش، دەستبەجێ ڕژێمی بەعسی ڕووخاومان لە کۆبانێ دوورخستەوە. کاتێک باسی ئەو ڕۆژە دەکەین، بەڕاستی وەک خەیاڵێک بوو بۆمان. شارێکی وەک کۆبانێ لەژێر دەستی ڕژێمی بەعسدا ڕزگار کرا."

'لە دژی دەسەڵاتداری شۆڕشمان ئەنجام دا'

لە بەردەوامی قسەکانییدا فەلەک یوسف ئاماژەی بەوەدا ١٩ی تەمموز بۆ ژنان ڕۆژی ژیانەوەیە و گوتی: "لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، مۆڕاڵمان هەمیشە بەرز بوو. شۆڕشی ١٩ی تەمموز شۆڕشی ژنانە. دەسەڵاتداری ماف، زمان، کەلتوور و ناسنامەمانی سەرکوت کردبوو، بەڵام لە ١٩ی تەمموزدا وەک ژن هەموو هێزمان لە شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا نیشان دا و لە دژی دەسەڵاتداری شۆڕشمان ئەنجام دا."

'وەک چۆن ژنان لە شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا پێشەنگایەتیان کرد، دەبێت دیسان لە ئاستی جیهاندا پێشەنگایەتی بکەن'

فەلەک یوسف گوتی: "لەسەر خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دوای لابردنی ڕژێمی بەعس، گەل مافی خۆی بەدەستهێنا و ئیدی هەمووکەسێک بە زمانی خۆیان دەدوێن. ژنان بە چەندین هێرش و کۆمەڵکوژی تێپەڕین، بەڵام بەرخۆدانمان لە بەرانبەر داگیرکاری هەمیشە بەردەوامبوو. لە ڕۆژی ئەمڕۆدا سەرەرای ئەوەی ڕژێمی بەعس ڕووخاوە، بەڵام ئەوەی جێگەی گرتوەتەوە هەمان زیهنیەتی دەسەڵاتدارییە. هەروەها هەمیشە لە دژی دەسەڵاتداری تێدەکۆشین. وەک چۆن ژنان لە شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا پێشەنگایەتیان کرد، دەبێت دیسان لە ئاستی جیهاندا پێشەنگایەتی بکەن."

فەلەک یوسف لە کۆتایی قسەکانیدا شۆڕشی ١٩ی تەمموزی لە ڕێبەر ئاپۆ، گەریلاکانی لوتکەی چیاکان، گیانی شەهیدان و هەموو گەلانی وڵاتپاریز و ژنان پیرۆز کرد.