عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕحا و برازای ڕێبەر ئاپۆ، بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری لە کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شەنگالدا کرد و بۆچوون و ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆی سەبارەت بە کۆمەڵگەی ئێزدی و شەنگال گەیاندە گەلی شەنگال.
عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند کە ئەم کۆنفرانسەی کە لە شەنگال بەڕێوەدەچێت بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی زۆر گرنگە و وتی: "پەیامەکانی سەرۆک بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی زۆر گرنگن. لە بەردەم گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نوێ بوونەوە و گۆڕانکاری هەیە. کاتێک دەچینە دوورگەی ئیمرالی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک، ئەم بابەتانە باسی لەسەر دەکرێن. لە دوایین کۆبوونەوەماندا سەرۆک باسی کۆمەڵگەی ئێزدی کرد. بۆ گەلی شەنگال، بۆ ئێزدییەکان؛ خۆ ئامادەکردن بۆ سەردەمێکی نوێ و شەنگالێکی نوێ پێویستە. دەبێت لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا بە گوێرەی ئێزدی بووم یەکڕیزی و یەکێتی هەبێت."
دەبێت ئێزدییەکان هەبوونێکی چالاکانەیان هەبێت
عۆمەر ئۆجالان ئەوەشی ڕاگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەدا هەڵسەنگاندنی نوێی لەسەر هەبوونی گەلی ئێزدی کرد و وتی: "بۆ پێکهاتەی ئێزدی، رێبازێکی ڕەسەنایەتی وڵامدەر نییە، دەبێت هەبوونێکی چالاکیان بێت، سەرۆکایەتی دەڵێت؛ "دەبێت شەنگال سەربەخۆ بێت، دەبێت خۆی بپارێزێت." هەروەها گەلی کورد لە بەرامبەر پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی بەرپرسیارن."
لەگەڵ بەرخۆدان، نوێ بوونەوەش پێویستە
لە کۆتایی قسەکانیدا عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری دەم پارتی سەرنجی بۆ دۆخی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییە نوێیەکانی ڕاکێشا و وتی: "کوردستان وەکو شەپۆلێکی سوور وایە، نابێت لە غەفلەتدا بێت، بەر لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ سەرۆک ئاپۆ زۆربەی هێزەکانی لە ئەگەری هەر ڕووداوێک ئاگادار کردەوە، سەرۆک لەو بارەوە دووربینیەکی بە هێزی هەیە. بۆ خۆسەری شەنگال و پاراستنی گەلی ئێزدی، نوێ بوونەوە پێویستە. هەروەها پێویستە ئەم کۆنفرانسە ببێتە وڵامێک بۆ داهاتوو. دوای بەشداریکردنی عومەر ئۆجالان، کۆنفرانسەکە بە دانیشتنی "لە تاریکی جینۆسایدەوە بەرەو هەبوونی ڕووناکی" بەردەوام بوو.
هەڵسەنگاندنە بنەرەتیەکان کە لەم ڕۆژەڤەدا ڕوون بوونەوە ئەمانەن؛
"گەلی ئێزدیی ئەو گەلەی کە هەموو کولتوور، بیروباوەڕ و ڕەسەنایەتی خاکی میزۆپۆتامیاى سەرەوە لەخۆدەگرن و تەنانەت ئەمڕۆش لە هەموو کولتوور و باوەڕێکی ئەم وڵاتەدا ئەم کاریگەریی و ڕۆحە بە شێوەیەکی زیندوو دەبینین. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "ڕێنسانس یان گەشەکردنی کۆمەڵگەی ئێزدییەکان لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو بێتەوە."
فۆلکلۆری گەلی ئێزدی کتێبی باب وباپیرانە کە بەردەوام کراوەیە؛ ئەمە نەک بە نووسراو، بەڵکو بە ویژدان دەخوێنرێتەوە. بە شێوەی زارەکی دەم بە دەم دەگوازرێتەوە، لە پەیوەندی نهێنی نێوان نەوە و باپیر، لە نێوان قسەکردن و بێدەنگیدا، لە نەوەکانەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێتەوە. سەبارەت بە مۆسیقای ئێزدی، ئەو دەرگایەیە کە قەت لە نێوان زەوی و ئاسماندا داناخرێت. ئەمە ئامێری شادی نییە، بەڵکو ڕێوڕەسمێکی ڕۆحییە، گەشتێکە لە دەرەوەی کات و شوێن.
لە مۆسیقای ئێزدیدا ڕۆح بانگ دەکرێت نەک ئاواز
دەنگی خدر فەقیر دیارە، وەک گۆرانییەک بۆ گوندە لەبیرکراوەکان دەڵێتەوە و دەنگی دەکاتە زەوییەک کە حەسرەت تێدا گەشە دەکات. دەنگی سوسکا سمۆ بەرز دەبێتەوە، گەرمی شاخ تێکەڵ بە بانگەوازی ژنان لە غەریبی دەکات و گۆرانییەکەی سروودێکی ئایینییە کە ناگوترێت بەڵکو دەوترێتەوە. لە نێوان دێڕەکاندا قەڵەمی فێرکێ یوسف، ئەو شاعیرەی کە تراژیدیای گۆڕی بۆ ئەدەب و مردنی بۆ چیرۆکێکی نەمر گۆڕی، لەو ڕێگەیەوە یادەوەری ئێزدییەکان دەنووسێت. لەم موزیکەدا ڕۆح بانگ دەکرێت نەک ئاواز و چیرۆکەکان هۆشیار دەبنەوە نەک ئاواز."
هەروەها نووسەر و توێژەر فاتمە ئیزۆل بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری دانیشتنەکەی کرد.
ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە کۆتایی هات.
سبەی لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە باس دەکرێن؛
ڕۆشنکردنەوەی ڕاستی ژن وەک جەوهەر و بەرهەمی کۆمەڵگا لە ڕێگەی ژنولۆژییەوە
ڕاستی وڵاتپارێزی و ئیکۆلۆژی لە نێوان تاڵان و جینۆسایددا
عەقڵیەتی کۆمەڵکوژی، ڕاستی جینۆسایدی فیزیکی و کولتووری
پاراستنی ڕۆح و کولتووری بەرخۆدان لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا
خوێندنی زانستی کۆمەڵایەتی لە سەردەمی ڕێنێسانسی ئێزدیدا
ڕێنێسانسی گەنج و گەنجایەتی
بانگەوازیی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک / هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال.