نوێکرایەوە

بە هێرشی ئاسمانی لە پێنجوێن ئۆتۆمبیلێک بە ئامانج گیرا

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبیلێکی لە سنووری پێنجوێن کرد، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

بە گوێرەی ڕۆژنیوز، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبیلێکی لە گوندی شیوەگوێزان لە سنووری شارەدێی گەرمکی سەربە شاڕۆچکەی پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی کرد. زانراوە بەهۆی بۆردوومانەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

تا ئێستا نازانرێت بۆردوومانەکە لەلایەن کێوە کراوە، هیچ لایەنێکیش بەرپەرسیارێتی بۆردوومانەکەی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی.