کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شەنگال دەستپێکی نوێیە
کۆنفرانسی ڕۆشنگەری کە لە ١٧ی تەمموزدا لە شەنگال ئەنجام درا، هەم بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی دەستپێکێکی نوێ بوو هەم دەربڕینێکی بە هێزی بانگەوازی یەکگرتنی جیهانی بوو.
کۆنفرانسی ڕۆشنگەری کە لە ١٧ی تەمموزدا لە شەنگال ئەنجام درا، هەم بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی دەستپێکێکی نوێ بوو هەم دەربڕینێکی بە هێزی بانگەوازی یەکگرتنی جیهانی بوو.
کۆنفرانسی ڕۆشنگەری لە ١٧ی تەمموزدا لە شەنگال ئەنجام درا، دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییەی هەرێمەکە، بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی هەم لە لایەنی سمبولیکەوە و هەم لە لایەنی پراکتیکەوە وەک هەنگاوێکی گرنگ تەماشا کرا. بەڕێوەبەری، ئەکادیمیستەکان، ڕێکخستنەکانی ژنان و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری کۆنفرانسەکە بوون، بانگەوازی خاوەندارێتیکردن و فراوانکردنی تێکۆشانی هاوبەشی گەلی ئێزدییان کرد. لە کۆنفرانسەکەدا چەندین بابەتی وەک داهاتووی شەنگال، ڕۆڵی پێشەنگایەتی ژنان و میراتی بەرخۆدانی کۆمەڵگەی ئێزدی تاوتوێ کرا. لە هەمانکاتدا سڵاو و پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە کۆنفرانسەکەدا سەرنجی زۆری ڕاکێشا.
دەنگی ئێزدییەکان لە جیهان بیسترا
جێگری هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال (مەخەدەشە) حوسێن سەعدۆ ئاماژەی بەوەدا بە بۆنەی کۆنفرانسی ڕۆشنگەرییەوە دەنگی ئێزدییان گەشتە هەموو جیهان. هەروەها باسی لەوەشکرد ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی گرنگی بۆ کۆنفرانسەکە ناردوە و دەڵێت ڕێبەر ئاپۆ گەلی ئێزدی لە بیرنەکردوە.
ژنانی ئێزدی پێشەنگایەتی بەرەوپێشچوونەکان دەکەن
ئەندامی دامەزراوەی ژنانی عەرەبی بەغداد کەریما ئەل- سەعدی ئاماژەی بەوەدا ئەم کۆنفرانسە لە تێکۆشانی ژناندا هەنگاوێکی مێژوویی بوو. هەروەها سەرەڕای ئازارەکانیان ژنانی ئێزدی ئەمڕۆ لە هەموو گۆڕەپانەکاندا پێشەنگایەتی دەکەن. کەریما ئەل-سەعدی باسی لەوەکرد بەشداربوونی لە کۆنفرانسەکە وەک "چانسێک" بووە و جەختی لەوەشکردەوە ئەم کۆبوونەوە دەرفەتێکی گرنگی پێشکەشکردوە باشتر لە کۆمەڵگەی ئێزدی تێبگەن.
بەرەو ڕێنسانسێکی نوێی یەکگرتن و خۆپاراستن
ئەندامی خۆبەڕێوەبەری شەنگال خوداد ئیلیاس ئاماژەی بەوەدا سەرەڕای هەموو فەرمانەکان کە گەلی ئێزدی ڕووبەڕووی بوونەوە، تەسلیم نەبوون، لە ڕووبەرووبوونەوەکاندا ئەنجامیان بە دەستهێناوە و گوتی: "گەر کۆمەڵگەی ئێزدی یەکگرتووبێ، کەس ناتوانێت تێکی بشکێنت. گەر وەک کۆمەڵگەی ئێزدی لەسەر ئەو بنەمایە خۆمان بە هێزبکەین، بێگومان بەرەو ڕێنسانس هەنگاو دەنێین و بۆ تەواوی جیهانیش دەبین بە نمونە."
کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شەنگال تەنها پلاتفۆرمێک نەبوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکان و داهاتووی کۆمەڵگەی ئێزدی، بەڵکو پەیامێکی ڕوونی دا ئێزدییەکان بە یەکگرتوویی و بە ئیرادەی ئازاد بەرەو داهاتوویەکی گەشتر دەڕۆن.