تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حوسێن محەمەد بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حوسێن محەمەد ئەل‌شێخ کە ١٩ـی تەمموز شەهیدبوو، لە ڕەقە بەخاکسپێردرا.

خەڵکی کانتۆنی ڕەقە، ئەندامی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە گۆڕستانی شەهیدانی شاری کەرامەی ڕۆژهەڵاتی ڕەقە، بۆ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) حوسێن محەمەد ئەل‌شێخ کە ١٩ی تەمموز شەهیدبوو، مەراسیمێکیان ئەنجامدا.

فەرماندەیەکی ئەنجوومەنی سەربازیی ڕەقە، ئەلەند ڕەقە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان بۆ پاراستنی خاک و شکۆ، تا سەرکەوتن.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی شاری کەرامە، مەجید ئەل‌ڕەدینی ڕایگەیاند شەهیدان سیمبولی شکۆ و سەربەرزیین، گوتی: "شەهیدان بە فیداکاریی خۆیان ژیانی ئێمەیان پاراست، بە قارەمانێتیی خۆیان چیرۆکی سەرکەوتنێکی لەبیرنەکراویان نووسییەوە".

پاشان هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، محەمەد ئەل‌شێخ، بەڵێنی دا بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان، تا بەدیهاتنی ئازادی و ئاشتی.

دواتر ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. تەرمی شەهید بە درووشمی "شەهید نامرن" و هەلهەلەی دایکان بەخاکسپێردرا.