بە مەراسیمک تەرمی شەڕڤانی قەسەدە موراد قەنبەر بەخاکسپێردرا

بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی شەڕڤانی قەسەدە، موراد قەنبەر لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقا سپاردەی خاک کرا.

مەراسیمی شەهید

دوێنی بە سەدان لە دانیشتوانی کانتۆنی تەبقا و کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا، هاوشانی نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێبەری و دامودەزگا سەربازی و مەدەنییەکان، لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقا بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی قەسەدە، موراد قەنبەر بوون، کە لە ١٧ـی تەممووز شەهید ببوو.

مەراسیمەکە بە نمیاشێکی سەربازی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (HRE) دەستی پێکرد، دواتر فەرماندەی هەڕەئە، دەڤرەم عەفرین قسەیکرد و لە قسەکانییدا جەختی لە بەردەوامبوون لە تێکۆشان کردەوە لەسەر ڕیگەی شەهیدان و پاراستنی دەستکەوتەکانی شەهیدانی پشتڕاستکردەوە.

دواتری سەرۆکی هۆزی ئەل بەیاتی تەبقا، عەدنان ئلێویی قسەیکرد و لە قسەکانییدا سەرەنجی خستەسەر فیداکاری مەزنی شەهیدان و بە قەڵغانی پاراستنی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناویهێنان.

دواتر زەینەب قەنبەری پوری شەهید موراد لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید قسەیکرد و بەڵێنی بەردەوامبوون لەسەر ڕێگەی شەهیدانی دووپاتکردەوە و گوتی: "هەموو ئەوهەڵانە پوچەڵ دەبنەوە کە بۆ تێکشکاندی ئیرادی ئازادی گەل دران."

لە کۆتاییدا بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا، تەرمی شەهید بە ووتنەوەی درووشمەوە سپاردەی خاک کرا.