گەلی هیندۆراس نامەیەکی پشتیوانیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد

ئەنجوومەنی مەدەنیی گەلی خۆجێیی هیندۆراس نامەیەکی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد و وتی، "لەو ساتەوەختەدا کە ئێوە هەوڵدەدەن ئاشتی بۆ گەلان بەدیبهێنن، ئێمە لەگەڵ گەلەکەتان دەبین. بە شکۆمەندی کەسێک کە قوربانی بۆ هیوای ئازدی دەدات لە ئامێزت دەگرین."

نامەی پشتیوانی هیندۆراسییەکان بۆ ڕێبەر ئاپۆ

ئەنجوومەنی مەدەنیی گەلی خۆجێیی هیندۆراس (COPINH) نامەیەکی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد و تێیدا دەڵێت: " ئێمە لە فکرەکانی ئێوەوە لەسەر خۆسەری، کۆمەڵایەتیبوون، ئازادیی گەلان و ژنان ئیلهامێکی گەورە وەردەگرین."

لە دەستپێکی نامەکەدا هاتووە، "لە چیاکانی ئینتبوکای پیرۆزەوە بۆ دڵی گەلی کورد، لە گەلی لێنکای ژێر چەتری ئەنجوومەن گەلی خۆجێی هیندۆراسی ڕێکخراوبووەوە، نامە بۆ زیندانیی سیاسی عەبدوڵا ئۆجالان" و وتراوە، "ئێمە لە چیا سەوزەکانی ئینتبوکاوە پەیامی خوشک و برایەتی بۆ تۆ دەنێرین."

دەقی نامەکەی ئەنجوومەنی مەدەنی گەلی خۆجێی هیندۆراس بەم شێوەیەیە:

"ئێمە گەلی لێنکای ئاو و خاکین، لە لێمپیرا و بێرتا کاسیرێس هیندۆراس خۆمان بە ڕێکخستن کردووە.

لە ڕەگوڕیشەی قووڵی تێکۆشانە هاوبەشەکەمانەوە بۆ ئێوە دەنووسین. لەگەڵ ئەوەی کە دەورتان بە دیوار و ئاسن گیراوە، تەوژمی بایی بەرخۆدانتان لە ڕۆژهەڵاتەوە دەگاتە ئێمە.

سەرەڕای هەوڵەکانی هێزە سەربازییە گەورەکان، ئەو بازرگانی و ئابووریەی کە دەیانەوێت ئێمە لە نەخشە و هەستی مرۆڤایەتی ببەن، ئەو بایە باسی گەلی کوردمان بۆ دەکات، باسی گەلێک دەکات کە خاکەکەی، مافی ژیانی ئازادی خۆی بە شکۆمەندی دەپارێزێت و دەستی لێ بەرنادات.

لە هیندۆراس ، لە تاڵانی ئەو سیستەمە کۆڵۆنیاڵیانەی کە تەنها مردن، هەژاری و نائارامی دوای خۆیان بەجێدەهێڵن، ئێمە چەمەکانمان دەپارێزین.

ئێمە چەمی پیرۆز گوالکارکە دەپارێزین کە هاوڕێمان بێرتا کاسیرێس پاراستی. هاوڕێمان بێرتا کاسیرێس لەبەرئەوەی بەرەنگاری شەیتانی بەناو پێشکەوتن بوویەوە، کوژرا.

وەکو لە پارادایمەکەی ئێوەشدا ئاماژەی پێ کراوە، ئێمە دەزانین کە ئازادی لە حکومەت و لە کۆمپانیا گەورەکان نایەت، بەڵام لە خۆجێی، لە کۆمیناڵێتی و لە پەیوەندیی بەهێز بە خاکەوە دێت.

ئێمە لە فکرەکانی ئێوەوە لەسەر خۆسەری، کۆمەڵایەتیبوون، ئازادیی گەلان و ژنان ئیلهامێکی گەورە وەردەگرین.

ئێمە شایەتی کاریگەری و دەنگدانەوەی پارادایمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکەکەی ئێوەین، بەشێوەی بەڕێوەبەرییەک کە پشت دەبەستێت بە خۆبەڕێوەبەری و مامەڵەی دادپەروەرانە، کە لەپێشینانمانەوە بۆمان ماوەتەوە.

بێ سەپاندن و داگیرکاری، بەبێ دەوڵەتانی زۆردار یاخود ڕێکخراوە تاوانکارەکان، ئێمە بە داخوازیی ژیان یەکدەگرین.

لەوسەری جیهانەوە هیوای هێز، تەندروستییەکی باش بۆ ئێوە دەخوازین.

هیوادارین ئەم نامەیەی ئێمە ببێتە تۆوێک بۆئەوەی زیندانیکردن نەبێتە نەریت.

با وتە و فکرەکانتان لەو دڵ و مێشکانەدا سەوز ببن کە خەیاڵی جیهانێکی جیاواز گەورە دەکەن، ژیانی ئازاد لە نەوت، زێڕ و سنوورەکان بەنرختر دەبینن.

لەو ساتەوەختەدا کە ئێوە هەوڵدەدەن ئاشتی بۆ گەلان بەدیبهێنن، ئێمە لەگەڵ گەلەکەتان دەبین.

لەبەرئەوەی کاتێک گەلێک بەرەنگار دەبێتەوە، هیچ خانەدانێکی تاهەتایی بوونی نییە.

لەبەرئەوەی کاتێک چەمێک گۆرانی دەڵێت، هیچ ئاشتییەک نییە کە بتوانێت تا هەتایە ڕایبگرێت.

بە شکۆمەندی کەسێک کە قوربانی بۆ هیوای ئازدی دەدات لە ئامێزت دەگرین.

ئێمە هەم ئازادیی ئێوە و هەم ئازادی هەموو ئەو گەلانەمان دەوێت کە کلتوور، جەستە و خاکی خۆیان لەبەرامبەر زنجیری دەسەڵات دەپارێزن.

بە بڕیارداریی، بەرخۆدان و بیری گەلی لێنکا

COPINH تەممووزی ٢٠٢٥

ئەنجوومەنی مەدەنیی گەلی خۆجێیی هیندۆراس."