وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پێش کۆبوونەوەی گشتی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی، لە ناوەندی گشتی دەم پارتی لە ئەنقەرە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. لە کۆنگرەکەدا قوربانیانی کۆمەڵکوژی پیرسوسی بە بیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەدا کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکانی سووریا و دروزەکان، وە گەمارۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان درێژەکراوەی هەمان عەقڵێتی خوێنڕێژی بکەرانی کۆمەڵکوژی پیرسوسە.
خالیدە تورکئۆغلوو باسی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، پرۆسەکە هیوای ئاشتی لەنێوان گەلاندا و بەتایبەتیش ژناندا زیاد کردووە.
مەراسیمی چەک سوتاندنی گەریلا
خالیدە تورکئۆغلوو ئاماژەی بەوە کرد کە پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و مەراسیمەکەی 'گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' بەمەبەستی لەناوبردنی چەکەکانیان، مێژووییە و وتی: "مەراسیمەکە نەک تەنها لەسەر بێدەنگکردنی چەکەکان، بەڵکو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاشتیش دەرفەتێکی مێژووییە. لابردنی فشار لەسەر هەبوون، ناسنامە و زمانی گەلی کورد، هەر خۆی لە دامەزراندنی ژیانی ئازاد و یەکساندا گرێدراوی سیاسەتی دیموکراتیک و تێکۆشانە."
خالیدە تورکئۆغلوو باسی لەوەش کرد، ئەو کۆمیسیۆنەی لە پەرلەمان بە ئامانجی چارەسەریی پرسی کورد لەسەر بنەمای یاسایی و دادپەروەری دادەمەزرێت، بۆ ژنان گرنگییەکی زۆری هەیە و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەو کارانەی بەڕێوە دەبرێن لە پرۆسەی ئاشتیدا، بۆ ئەزموون و تێکۆشانی ژنان دەبنە ڕووناکی.
خالیدە توکئۆغلوو ئاماژەی بەوەشدا کە یاساکان ژنان ناپارێزن و باسی لە زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر ژنان و مافەکانیان کرد و وتی: "هەر جارێک حکومەت 'مژدە' دەدات بە ژنان، دەبینین چۆن ماف و دەستکەوتەکانی ژنان لێیان دەسەندرێتەوە. هەروەها ئەو یاسایانەی کە بۆ ژنان داڕێژراون بەبێ ڕەچاوکردنی خواستی ژنانە. بەڵێ، دەوترێت ئەو هاوژینانەی کارمەندن و منداڵیان هەیە دەتوانن لە کاتی منداڵبوونەوە تا قوتابخانەی سەرەتایی بە شێوەیەکی نیوەکاتی کار بکەن. ئێمەی ژنان بەساڵانە داواکارییەکانمان بۆ پەروەردەکردنی منداڵ بەخۆڕایی لەبەردەم ڕای گشتیدا بەرز دەکەینەوە. ئاماژەمان بەوە کردووە کە بارگرانی پەروەردەکردنی منداڵ دەکەوێتە سەر ژنان و ئەمەش هەم لە ژیانی پیشەیی و هەم لە ژیانی کۆمەڵایەتی دووریان دەکاتەوە. لە سەردەمی ئێمەدا چارەسەرێک سەبارەت بە پەروەردەکردنی منداڵان دەبێ مافی ئازادی بدا بە منداڵان، بەڵام ئەو یاسا نوێیانەی کە پێدەچێت گونجاو بێت، دیسان بە هەمان شێوەی ڕەگەزیەوە پێشکەش کراوە."
خالیدە تورکئۆغلوو کە لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت، وتی: "بە بەرفراوانکردنی ڕێکخستنەکانی ژنان، بەرزکردنەوەی تێکۆشانمان بۆ ئازادیی ژنان، زیندوو کردنەوەی یادەوەری و تێکۆشانی هەموو ئەو هەڤاڵانەمان کە لەم بوارەدا گیانیانی خۆیان بەخت کرد، ئاشتییەکی شکۆمەندانە لەم خاکانەدا بنیات دەنێین. ئێمە قەت لە پەەپێدانی بوارەکانی تێکۆشانی خۆمان پاشەکشە ناکەین، ئەو وتەیەی کە 'هەر ژنێک بکوژرێت سەرهەڵدانی ئێمەیە' بەو هێز و مۆڕاڵەی کە لە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی وەریدەگرین، ژیانێکی ئازاد و یەکسان بنیات دەنێین."