کۆمپانیانی بەرهەمهێنانی وزەی 'مایا' خواستێتی لەسەر چەمی زۆرێ، کە دەکەوێتە نێوان ناوچەی ساسۆنی ئێلح و ناوچەی پاسووری ئامەدا، وێستگەی وزەی هایدرۆکارەبا درووستکات، لەم قۆناغەدا کە نزیکەی حەوت ساڵە درێژەی هەیە، چەندین ڕاپۆرتی پسپۆران لەسەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی وێستگەی وزەی هایدرۆکارەبا وەک تاڵانکاری ژینگەیی هەبوون، بەڵام وێڕای هەموو ئەمانەش سوورە لەسەر درووستکردنی بەنداوەکە.
لەم دوایانەدا دوای سەرلەنوێ کردنەوەی دۆسییەکە، دادگا شاندی پسپۆرانی گۆڕی و بۆ درووستکردنی وێستگەی وزەی هایدرۆکارەبا وەڵامی ئەرێنی دا بە کۆمپانیاکە. پەیوەست بەمەوە کۆمیسیۆنی شار و ژینگەی سەندیکای ئامەد داواکاری تۆمارکرد، بەڵام دواکارییەکەی سەندیکا ڕەتکرایەوە.
پرۆسەکە کە لە دادگای دووی ئیداری ئامەد تەواو بوو، دەبازی دادگای ڕاوێژکاری کرا. پرۆژەی درووستکردنی بەنداو لە لایەن پارێزەرانەوە وەک 'پرۆسەیەکی نایاسایی' هەڵەسەنگێندرا و پارێزەران لە دژی بوون، هەروەها لەو بارەیەوە گوندنشینانی هەرێمەکە لە دژی درووستکردنی بەنداوەکە وەستانەوە و ئاماژەیان بەوەدا درووستکردنی بەنداو بەهیچ شێوەیەک لە سوودی ئەوان نییە و بە درووشمی 'نایانەوێت جێگەی ڕەسەنی خۆیان جێبهێڵنن' ناڕەزایەتییەکانیان دەست پێکرد.
گوندنشینان ڕایگەیاند لەگەڵ درووستکردنی پرۆژەکەدا هەم گورز بەر سەرچاوە ژیانییەکانیان دەکەوێت و هەمیش دەبێتە هۆیی بنەبڕکردنی گۆڕەپانە ژیانییەکان. ئاماژەشییان بەوەدا پرۆژەکە دەبێتە هۆی شەپۆلێکی کۆچی زۆرە ملێی ناڕاستەخۆ بەرەو شارەکان. گوندنشینان جەختیان لەوەکردەوە بە هەموو شێوەیەک لە دژی درووستکردنی پرۆژەکەن.