خەڵکی حەساندین: ڕێگە بە قڕکارییە ژینگەییەکان نادەین
ناڕەزایەتیەکان لە دژی کاری کانگا کانزاییەکان لە کوێستانی حەساندین بەردەوامە. گوندنشینانی ناوچەکە ڕایانگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە کاری کانگاکان نادەن و ئیرادەی خۆیان نیشاندا.
ناڕەزایەتیەکان لە دژی کاری کانگا کانزاییەکان لە کوێستانی حەساندین بەردەوامە. گوندنشینانی ناوچەکە ڕایانگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە کاری کانگاکان نادەن و ئیرادەی خۆیان نیشاندا.
ناڕەزایەتی گوندنشینان و چالاکوانانی ژینگە لە کوێستانی حەساندینی ناوچەی پاسووری ئامەد بەردەوامە. دەست بەکاری کانگاکان کە لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە بەردەوامە و لەلایەن کۆمپانی کولپ مادانجیلیک و بازرگانی دەرەوە ئەنجام دەدرێن، سەرەڕای نەبوونی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندن لەسەر کاریگەری ژینگەیی بەردەوامە.
نووسراوی "ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندن لەسەر کاریگەریی ژینگەیی باوەڕ پێکراو نییە" لەلایەن سەندیکای پارێزەرانی ئامەدەوە دوای داواکاری کۆمپانیاکە گۆڕدرا، کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی نایاسایی ڕاپۆرتی "هەڵسەنگاندن لەسەر کاریگەری ژینگەیی پێویست ناکات" وەرگرت و دەستی بە کارەکانی کرد. دوابەدوای ئەمە، کۆمیسیۆنی یاسای شار و ژینگەی نووسینگەی پارێزەرانی ئامەد سکاڵایەکی کردەوە. دادگا داوای ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندن لەسەر کاریگەریی ژینگەیی لە وەزارەتی گۆڕانی کەشوهەوا و گەشەپێدانی کرد و دوایی دەرکەوت کە ڕاپۆرتەکە لە کاتی لافاوەکەی ساڵی ٢٠٢٠دا لەناو چووە، سەرەڕای هەموو ئەمانە کۆمپانیاکە بەردەوامە لە کارەکانی لە کانگاکاندا. لەسەر ئەم بنەمایە هاوڵاتیانی گوندەکە ماوەی ١٥ ڕۆژە بە دانانی خێمە بەردەوامن لە چالاکییە ناڕەزایەتیەکانیان.
هاوڵاتیان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە بەرەنگاری دەبینەوە، ئەو ناوچەیە زەوی هاوبەشی شەش گوند و بەدەیان کەس تێدا دەژین، کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە دەستی بە گەڕان و هەڵکۆڵین کردووە لە ناوچەکە و بەردەوامە.
ئەوەشیان ڕاگەیاند کە ئێستا کۆمپانیاکە دەستیکردووە بە دروستکردنی ڕێگا بۆ کانگاکان. لە ماوەی چالاکیی و ناڕەزایەتیەکاندا شارەوانییەکان، ڕێکخراوەکانی ناوچەکە و کۆمەڵەی ژینگەپارێزان پشتگیریی خۆیان نیشانداوە. هاوڵاتیان ڕایانگەیاند: "بەدڵنیاییەوە ڕێگە بەم کارە نادەین. خۆمان دەکەینە قەڵغان بەڵام ڕێگە نادەین کاری کانگا لەوێ ئەنجام بدرێت."
'دەرفەتی ژیان نامێنێت'
هەروەها یەکێک لە هاوڵاتیان باسی لە وێرانکردنی ژینگەی ناوچەکە کرد کە بەهۆی کانگاکانەوە دروست دەبێت و ئاماژەی بەوە کرد لەو ناوچەیەدا شەش گوند و بەدەیان شوێنی نیشتەجێبوون هەیە، ئەگەر کانگاکان بەردەوام بن، هیچ کام لەو شوێنانە نامێنێت و بەهیچ شێوەیەک دەرفەتی ژیانیش نامێنێت، لەبەر ئەوەی پێش هەموو شتێک ئاوی ئێمەش لەم کوێستانانەوە دابین دەکرێت، ئێستا ئەگەر کاری کانگاکان بەردەوام بێت، پێویستی سەرەکیمان کە ئاوە لەناو دەچێت، پیس دەبێت و کەشو هەوامانیش تێک دەچێت. لە کۆتاییدا یان دەبێت ناوچەکانمان بە جێ بهێڵین یان ڕێگە بە کاری کانگاکان نەدەین."