تەڤ-چاند ئەورووپا-هونەر مزگین هونەرمەند عەلی تەمەلی بە بیرهێانەوە
تەڤ-چاند ئەورووپا-هونەر مزگین، هونەرمەندی شۆڕشگێر عەلی تەمەلی لە ٣١هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە بیرهێنایەوە.
تەڤ-چاند ئەورووپا-هونەر مزگین، هونەرمەندی شۆڕشگێر عەلی تەمەلی لە ٣١هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە بیرهێنایەوە.
هونەرمەند عەلی تەمەل کە لە ٩ی تەمموزی ١٩٩٤ بەشداری کاروانی شەهیدان بوو، لە ٣١هەمین ساڵیادی شەهیدبوونییدا لە لایەن تەڤ-چاند ئەورووپا/هونەر مزگین بە ڕاگەیاندراوێک بە بیرهێنرایەوە.
لە سەرەتایی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "ئەو هەم نمونەی هونەرمەندێکی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕە، هەم وەڵامگۆی ڕاستە لە بەرانبەر هونەری خۆبەزلزانی و وڵاتپارێزی ساختەیان."
پەیامی بیرهێنانەوەی تەڤ-چاند ئەورووپا-هونەر مزگین بەمجۆرەیە:
"هەڤاڵ عەلی تەمەل خەڵکی گوندی گرێ سووری دێرکی چیای مازییە. هۆڵی گوندەکە لە ماڵی ئەوان بووە و بە دەنگی دەنگبێژ کاریگەر بووە و خولیای بۆ میوزیک پەرەی سەندووە. مەزڵوم دۆغان، یەکێک لە کەسایەتییە پێشەنگەکانی شۆڕشی کوردستان، ساڵی ١٩٧٧چووەتە دێریک. لێرە عەلی تەمەلی ناسیووە و قسەیان کردووە. بەم شێوەیە بەشداری خەباتەکانی تەڤگەری ئازادیبووە.
لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٠ داگیرکەران دەستگیری دەکەن و بۆ ماوەی ١٢٠ ڕۆژ لە لیوای مێردین ئەشکەنجەیان داوە. عەلی تەمەل تاوەکو ساڵی ١٩٩٠ لە زیندان مایەوە، نۆ ساڵ لە زیندانی ئامەد بەسەر دەبات. لە زیندانی ئامەد لە بەرانبەر دڕندەیی بەرخۆدانی کردوە. گەواهیدەری چالاکی ئەو چوار هەڤاڵە ( نەجمی ئۆنەر، عاکف یەڵماز، مەحمود زەنگین و ئەشرەف ئەنیک)ە.
هەڤاڵ عەلی تەمەل لە ساڵی ١٩٩٠ ئازاد کرا. ماوەیەکی کورت لە گوندەکەی خۆی مایەوە و پاشان ڕووی لە ئەستەنبوڵ کرد. لێرەدا بەشداری کۆما چیا دەبێت.
لەگەڵ شەهید سەفکان هەڤاڵێتی کردبوو، لەگەڵ مەزڵوم دۆغان و فەرهاد کورتای خەباتی کردبوو، بە دڵسۆزی بۆ ئەم هێڵە پیرۆزە مایەوە. لە کاری ڕێکخستندا، لە زینداندا، لە کاری هونەریدا لە هەڵگرتنی چەکدا بەبێ وەستان بۆ ئازادی بەرخۆدانی کردوە، گۆرانی، شیعری نووسیوە و شەڕی کردوە.
بەتایبەتی لە سەرەتای ساڵانی ٩٠ەکاندا ڕۆڵی مەزنی هەبووە لە پەرەپێدانی کاری گرووپە میوزیکییەکان، لە دامەزراندنی ناوەند و بەهێزکردنی ناوەند و لقەکانی ناوەندی کەلتووری لە شارە گەورەکانی تورکیادا.
لە ٩ی تەمموزی ساڵی ١٩٩٤ عەلی تەمەل و پێنج هەڤاڵی لە ئەشکەوتەکانی جارێ سەرگۆ لە نزیک گوندی تربکێ بوون. لێرەدا لەگەڵ سوپای تورکدا شەڕ ڕوودەدات. پێنج هەڤاڵی لە پێش چاوەکانی شەهید بوون. عەلی تەمەل تاوەکو کۆتایی شەڕی کرد. کاتێک جبەخانەکەی تەواو بوو، پینی نارنجۆکەکەی ڕاکێشا و شەهید بوو.
ڕێباز، پێویستی، ڕۆح و باوەڕی عەلی تەمەل و هەموو شەهیدانی ئازادی هەمیشە ڕێنویی ئێمە دەبێت."