مەلیس تانتان: تێکۆشانی ئازادی کورد هاوکات تێکۆشانی پاراستنی ژینگەییە

مەلیس تانتان ئەندامی کۆمیسیۆنی ئیکۆلۆژی دەم پارتی سەرنجی خستەسەر تاڵانکارییە ژینگەییەکان لە کوردستان و وتی: "تێکۆشانی ئازادی کورد هاوکات تێکۆشانی پاراستنی ژینگەییە."

مەلیس تانتان

قڕکردنی ژینگە و تاڵانکردنی سروشت کە ماوەیەکی زۆرە لە کوردستان بەردەوامە، لەم دواییانەدا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە. ڕۆژ بە ڕۆژ هێرشەکان بۆ سەر سروشت و ژینگەی کوردستان زیاتر دەبن و بەرخۆدانی گەل لە بەرامبەریدا زیاتر دەبن.

مەلیس تانتان ئەندامی کۆمیسیۆنی ئیکۆلۆژی دەم پارتی لە سەر ئەو بابەتە قسەی بۆ ئاژانسی فورات(ANF) کرد و ڕایگەیاند، هێرش و تاڵانکارییەکان لە کوردستان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە، ئەمەش بەردەوامی شەڕی تایبەتە.

تانتان وتی: "وەک درێژەپێدانی شەڕێکی فیزیکی و تایبەت، ساڵانێکی زۆرە دارستانەکان دەسووتێنرن، بەنداو دروست دەکرین، هەوڵی لەناوبردنی مێژوو و سروشت دەدرێت، هەروەها بە سیاسەتی چۆڵکردنی ناوچەکان زیانێکی زۆر بە ژیانی سروشتی دەکەوێت."

'تێکۆشانی کورد بۆ ئازادی هاوکات تێکۆشانێکە بۆ پاراستنی سروشت'

مەلیس تانتان جەختی لەوە کردەوە کە تێکۆشانی کورد بۆ ئازادی هاوکات تێکۆشانێکە بۆ پاراستنی سروشت و وتی: "کورد دەیزانی لەگەڵ تێکۆشانی بۆ ئازادی، سروشتەکەیشی پارێزراو دەبێت، بەڵام زیادبوونی بنگەو بارەگا سەربازییەکان و دروستکردنی بەنداوی ئەمنی زیان بە پاراستنی سروشت دەگەیەنێت."

لەبەر ئەوەئی ئەم بنکە و بەنداوانە لە شاخ و جوانترین ناوچەی گوندەکاندا دروستکراون. مەرجی کۆتایی هێنان بە تاڵانی ژینگە تەنیا ئاشتی نییە؛ بەڵام ئاشتییەکی یەکسان، دادپەروەرانە و شکۆمەندانەیە. نیگەرانی گەل لە بەردەوامی تاڵانکردن تەنانەت بە بێدەنگ کردنی چەکەکان نیگەرانییەکی دروست و ڕەوایە. چونکە پڕۆسەکانی ئاشتی لە هەمان کاتدا پرۆسەی بازاڕ و وەبەرهێنان زیاد دەکات."

مەلیس تانتان جەختی لەوە شکردەوە کە ڕێگای ڕێگریکردن لەم دۆخەی کوردستان پەرەدان بە تێکۆشانی ژینگەیی و بەرەنگاربوونەوەی تاڵانی سەرمایەیە و وتی: "کاتێک ئەم کارە بکەین، ئەوکات پڕۆسەی ئاشتی بەردەوام دەبێت، مەبەستی ئێمە ئاشتیی شکۆمەندانە و ئاشتی لەگەڵ سروشتە."

مەلیس تانتان وتی: "وەک دەم پارتی کار بۆ دروستکردنی سەکۆیەک بۆ تێکۆشانێکی هاوبەش دەکەن لە سەردەمی نوێ، لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا، بۆ ئەم مەبەستە دەرفەتی گەورە هەیە، بۆ نموونە پاڵپشتی دولایەنە لە نێوان بزووتنەوە ژینگەپارێزەکانی تورکیا و کوردستان زۆر چارەنووسساز دەبێت. بۆیە هەوڵ دەدەین زیاتر لێکچوونەکان و هەروەها هۆکارە جیاوازەکانی سیاسەتەکانی شەڕ ڕوون بکەینەوە و نیشانی بدەین. بۆ ئەم مەبەستە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا دەست بە چالاکیەکانمان دەکەین.

هەروەها بۆ پتەوکردنی زەمینی تێکۆشانی هاوبەش، باس لە چۆنیەتی بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ئیکۆلۆژی دەکەین. بە دروشمی 'دوێنێ زۆر زوو بوو، سبەی زۆر درەنگە، ئەمڕۆ هەنگاو دەنێین'، باس لە داهاتووی ژینگەکەمان و چارەسەرەکان دەکەین."

هەروەها مەلیس تانتان ڕایگەیاند کە ئەم پرۆسەیە کۆتایی تێکۆشان نییە و وتی: "پێویستە پێکەوە راستیەکان ببینین، بەداخەوە هێرشەکان بۆ سەر سروشتی کوردستان زیاتر بووە. بەڵام ئەمە دۆخێکی جیاواز دێنێتە ئاراوە، ئەم هێرشانە بە دڵنیاییەوە دەبنە هۆی بەرز بوونەوەی تێکۆشانی ژینگەیی. بۆ یەکەمجارە لە ماوەیەکی زۆردا، چالاکییەکی ژینگەیی و کرداری لە کوردستان بەڕێوەدەچێت".

مەلیس تانتان ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەگەر هێرشەکان دژی شوێنەکانی ژیان بەردەوام بن، ئەوا دەبێت بۆ پاراستنی دەست بە بەرەنگاربوونەوە بکرێت.