کوردانی کەندا خاوەندارییان لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
کوردستانیان لە شاری تۆرینتۆی کەندا لە کۆبوونەوەیەکدا خاوەندارێتییان لە بانگەوازە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی نوێی تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی کورد کرد.
کوردستانیان لە شاری تۆرینتۆی کەندا لە کۆبوونەوەیەکدا خاوەندارێتییان لە بانگەوازە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی نوێی تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی کورد کرد.
لە ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لە لایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، ئەنجوومەنی ژنان و ئەنجوومەنی گەلی کوردەوە کۆبوونەوەیەک ڕێکخراو و چەندین کەس بەشداربوون. لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بە بەرفراوانی هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.
کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. پاشان لەسەر تێکۆشانەکان لە کوردستان گفتوگۆ کرا. هەروەها ڤیدۆی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ نیشاندرا و ڤیدۆی مەڕاسیمی چەک لەناوبردنەکەی شەڕڤانانی کورد تەماشاکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر پڕۆسەی تێکۆشانی نوێی تەڤگەری ئازادی کورد، ڕۆڵی ڕێخکخستنی گەل و گرنگی سەرفەربەری کۆمەڵگە بە بەرفراوانی هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. بە تایبەتی جەخت لە گرنگی بەشداربوونی چالاکی ژنان و گەنجان کرایەوە.
هاوسەرۆکانی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد ئاماژەیان بەوەدا پشتگیری بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و هەروەها باسیان لەوەشکرد کاتی تێکۆشان بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەستیپێکردوە.
بەشداربووان بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'بژی گەریلا' پشتگیری پڕۆسەکەیان کرد.
کۆبوونەوەکە بە میوزیک، هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.