لە ئەسەن ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تاوتوێ کرا
لە ئەسەن پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و مەراسیمی سیمبولی سووتاندنی چەک و دیدگای چارەسەری دیموکراتیک تاوتوێ کرا. پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان تیشکی خستەسەر خواستی گۆڕانکاری گەلی کورد و ستراتیژی ئاشتی.
لە ئەسەن پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و مەراسیمی سیمبولی سووتاندنی چەک و دیدگای چارەسەری دیموکراتیک تاوتوێ کرا. پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان تیشکی خستەسەر خواستی گۆڕانکاری گەلی کورد و ستراتیژی ئاشتی.
لە کۆبوونەوەی گەل لە ئەسەن، پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و مەراسیمی سیمبولی سووتاندنی چەک و دیدگای چارەسەری دیموکراتیک تاوتوێ کرا. پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان تیشکی خستەسەر خواستی گۆڕانکاری گەلی کورد و ستراتیژی ئاشتی و تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنال. کۆبوونەوەکە لە باخچەی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک بەڕێوەچوو، نوێنەری ڕێکخراوە کوردییەکان و کوردستانیان بەشداربوون.
'ئیتر گۆڕان پێویستە'
عومەر ئۆجالان سەرەتا شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی بیرهێنایەوە، ڕایگەیاند ئەم پرۆسەیە کاریگەری لە هەموو گەلی کورد دەکات لە هەموو جێیەک، گوتی: "ئیتر گۆڕانکاری پێویستە". ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەر ئاپۆ ساڵانێکە بۆ گەیشتن بەم قۆناغە تێدەکۆشێت، تیشکی خستەسەر ئەوەی هیچ گەلێک وەک کورد لە مێژوودا ڕووبەڕووی ئاسیمیلاسیۆن و قڕکردن نەبووەتەوە.
عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند ئەم پرۆسەیەی تێکۆشان بە پێشەنگایەتی پەکەکە، کوردانی چوار پارچەی کرد بە یەک، تێکۆشانی ئەم تەڤگەرە نەوەک هەر لە چوارچێوەی کوردستان، بەڵکو لە ئاستی ئەنتەرناسیۆنالە، دانیشتنەکەی ئەمڕۆمان ئەنجامی ئاستی ئەم تێکۆشانەیە.
عومەر ئۆجالان تیشکی خستەسەر هەڵوێستی هێزە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر پرسی کورد، ڕایگەیاند دەوڵەتانی سەرمایەداری بەدوای بەرژەوەندیی خۆیاندا دەگەڕێن، گوتی: "ئێمە ئەم ڕاستییە دەبینین، بۆیە باوەڕمان بە هێزی جەوهەریی خۆمانە".
عومەر ئۆجالان ئاماژەی کرد بە ستراتیژی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و دیالۆگ و چارەسەری دیموکراتیک، ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پرسی کورد لە تورکیا بە ڕێگەی ئاشتی و دیموکراتیک چارەسەر بکات، گوتی: "ئیتر کەس ناتوانێت نکۆڵی لە هەبوونی گەلی کورد و زمانەکەی و چاندەکەی بکات. ئەم قۆناغەی تێکۆشان ڕێگە بەمە نادات. ئەم گەلە بۆ ئەوەی لەسەر خاکەکەی بە باوەڕی خۆی و لەگەڵ گەلانی تر پێکەوە بژی، فۆرمولەیەک درووست دەکات، ڕێبەر ئاپۆ لەم ڕووەوە خەبات دەکات".
'چارەسەر لە سیاسەتی دیموکراتیک دایە'
عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند بۆ ئەوەی گەلی کورد و ڕێکخراوەکانی لە ئەوروپا بتوانن بمێننەوە و خۆبوون و کەلتوورەکەیان بپارێزن، شێوازی نوێ پێویستە؛ ڕێبەر ئاپۆش بیر لەمە دەکاتەوە، دەبێت ڕێکخراو و دامەزراوەی نوێ دابمەزرێن و لەدەوری پارتی ئەنتەرناسیۆنالیست خۆیان ڕێکبخەن؛ گوتی: "خەباتی ڕێبەر ئاپۆ لەم ڕووەوە هەیە، بەتایبەت بۆ ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، بیرۆکەی دامەزراندنی پارتێکی ئەنتەرناسیۆنالیست پێشنیار دەکات".
عومەر ئۆجالان باسی مەراسیمی سیمبولیکی سووتاندنی چەکەکانی کرد کە دوێنێ لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو، وەک هەنگاوێکی مێژوویی پێناسەی کرد، ڕایگەیاند گەریلاکان بە سەری بەرزەوە چەکەکانیان دەسووتاند، جەختیان کردەوە لەو ڕێگەی ئاشتییەی کە ڕێبەر ئاپۆ دیاری کردووە، ئامادەن خزمەتی گەلەکەیان بکەن؛ بەمەش ئەوە ئارگۆمێنتەیان تێکشکاند کە چەند ساڵێکە لەنێو سیستەمی نێونەتەوەییدا وەک "تیرۆریست" نیشانی دەدان؛ ئامادەیی خۆیان بۆ سیاسەتی دیموکراتیک نیشاندا.
کۆبوونەوەکە بە پرسیار و وەڵام بەردەوام بوو. پاشان بەشداربووان پرۆسەکەیان هەڵسەنگاند، کۆبوونەوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.