دوو زیندانی ئازادکران

ڕەشاد ئۆزدیل کە دوای ٣١ ساڵ ئازادکرا وتی: "دڵخۆشی بنەڕەتیی من ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە".

ڕەشاد ئۆزدیل کە لە ساڵی ١٩٩٤ لە ئامەد دەستبەسەر کرا لە لایەن دادگای ئاسایشی دەوڵەت (DGM) سزای هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا، دوای ٣١ ساڵ دەستبەسەرکردن لە زیندانی جۆری Fی ژمارە ١ی تەکیرداغ ئازادکرا.

ئۆزدیل لە لایەن کۆمەڵەی هاوکاریی و پشتیوانی بۆ بنەماڵەی زیندانیان و حوکمدراوانی مەڕمەڕە (MATUHAYDER) و خزمەکانی پێشوازی لێکرا.

سەداد ئاڵچیچەک کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ناوچەی بەرواری سێرت دەستبسەر کرا و خرایە زیندانەوە، چەند کاتژمێرێک پێش ئۆزدیل لە هەمان زیندان ئازادکرا، لە ناو ئەو کەسانەدا بوو کە پێشوازییان لە ئۆزدیل کرد.

ئۆزدێل لە بەردەم زینداکە لە وتەیەکی کورتدا وتی" من دڵخۆشم کە ئازاد کراوم، بەڵام عەقڵ و ڕۆح و دڵی من هێشتا لە زیندانە، دڵخۆشی سەرەکی من ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەمڕۆ تێکۆشان گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ".

هەرچەند بڕیار وابوو کە ئۆزدیل لە لە ١٢ی تەموزی ساڵی ٢٠٢٤ ئازاد بکرێت، بەڵام لیژنەی چاودێریی و کارگێڕیی ئازادکردنی ئۆزدیلی دواخست.