کەسوکاری بێسەروشوێنکراون لە جولەمێرگ، ئامەد و ئێلح کۆبوونەوە

کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە جولەمێرگ، ئامەد و ئێلح کۆبوونەوە و لە چارەنووسی محەمەد ئیشک، ماهیر دوشنمەز، مەسعود موندار و ئایدن ئای‌یان پرسی.

جولەمێرگ: لقی ئیهەدەی جولەمێرگ و کەسوکاری بێسەرشوێنکراون لە هەفتەی ١٨٣هەمینی چالاکییەکەیاندا لە شەقامی هونەری لە گەڤەر کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا پانکارت بە نووسینی "تاوانباران دیارن، بێسەروشوێنکراون لە کوێن"، "با بێسەروشوێنکراون بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگایی بکرێن" و وێنەی بێسەروشوێنکراوان هەڵگیرا. لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا بۆ محەمەد ئیشک و ماهیر دوشنمەز لە ‌ژێرچاودێرییدا تیرۆرکران، داوای دادپەروەری کرا.

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

ئامەد: لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ی ئامەد و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە هەفتەی ٨٦٧هەمینی چالاکییەکەیاندا لە بەردەم مۆنۆمێنتی مافەکانی ژیان لە پارکی کۆشیغلۆ کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەوکەسانەی لە ژێرچاودێرییدا بێسەروشوێنکران و تیرۆرکران هەڵگیرا. هەروەها لە چالاکییەکەدا کەسوکاری بێسەروشوێنکراون، هاوسەرۆکی ئیهەدە حوسێن کوچوکبالان و چەندین کەس بەشداربوون. لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا لە چارەنووسی مەسعود دونداریان پرسی لە مانگی تەمموزی ١٩٩٢ لە جزیرە بێسەروشوێنکراو و لە ٦ی ئەیلولی ١٩٩٢دا تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

ئێلح: لقی ئیهەدەی ئێلح و کەسوکاری بێسەروشوێنکراون لە هەفتەی ٦٩٣ی چالاکییەکەیاندا لە بەردەم مۆنۆمێنتی مافەکانی مرۆڤ لە شەقامی گوڵستان کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەوکەسانەی لە ژێرچاودێرییدا بێسەروشوێنکران و تیرۆرکران هەڵگیرا. لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەدا لە چارەنووسی ئایدن ئاییان پرسی کە لە ١٠ی تەمموزی ١٩٩٣دا لە ژێرچاودێرییدا دەستبەسەرکرا و هێشتا زانیاری لەسەر نییە.

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.