وەزیری داد تونچ: هێشتا زۆر کار هەیە ئەنجامی بدەین
وەزیری داد یەڵماز تونچ ئاماژەی بە مەڕاسیمی ئەو گەریلانە کرد کە چەکەکانیان لە ناوبرد و گوتی: "ئەمڕۆ یەکێک لەو ڕۆژانەیە لە بیرناکرێت. لە ئێستاوە بۆ پڕۆسەکە زۆر شت هەیە دەبێت ئەنجامی بدەین."
وەزیری داد یەڵماز تونچ ئاماژەی بە مەڕاسیمی ئەو گەریلانە کرد کە چەکەکانیان لە ناوبرد و گوتی: "ئەمڕۆ یەکێک لەو ڕۆژانەیە لە بیرناکرێت. لە ئێستاوە بۆ پڕۆسەکە زۆر شت هەیە دەبێت ئەنجامی بدەین."
وەزیری داد یەڵماز تونچ دەربارەی مەڕاسیمی ئەو گەریلایانەی کە چەکەکانیان لەناوبرد ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردوە و ئاماژەی بەوەدا ئەمڕۆ بۆ تورکیا ڕۆژێکی مێژووییە و هەروەها لەناوبردنی چەکەکانی پەکەکە بۆ پڕۆسەکە ڕۆژێکی مێژووییە.
'لە مێژووی ئێمەدا ئەم ڕۆژە لە بیرناکرێت'
تونچ گوتی: "بێگومان بەشدارییەک هەیە کە کۆمیسیۆن بیکات. لەم کۆمیسیۆنەدا هەموو پارتە سیاسییەکان، شڕۆڤە و ڕای خۆیان لەسەر پرۆسەکە دەردەبڕن. بێگومان بەشداری باش و ڕەخنەش دەبێت. بە تایبەتی ئەم پڕۆسەیە بۆ گەلەکەمان ئەرێنی دەبێت و ئەوانەی پشتگرییان کردوە لە کۆتاییدا ڕێزیان لێ دەگیرێت."
'دەبێت زۆر ئاگاداربن'
تونچ لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "لە پڕۆسەی داهاتوودا دەکرێت هەندێک هێزی شەڕخواز کە نایانەوێت تورکیا هەم لە ناوخۆ هەم لە دەرەوە پێشبکەوێت، سەرهەڵبدەن بۆ تێکدانی ئەم پڕۆسەیە هەوڵبدەن. لەبەر ئەمەش دەبێت زۆر ئاگادار بن."