جەدەکە-سە بە ڕاگەیاندرواێک سڵاوی لە هەنگاوە مێژووییەکەی پەکەکە کرد

جەدەکە-سە ڕایگەیاند، "سڵاو لەم هەنگاوە شکۆمەند و بوێرانەیە دەکەین، وەک ساتێکی مێژووییە کە پەرۆشی گەلەکەمان بۆ ئاشتی و ئازادی زیاد دەکات."

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کۆنسەی دیموکراتیکی کوردی سوریا:

"بۆئەوەی برەو بە پڕۆسەی گۆڕان و گۆڕانکارییەکانی دیموکراتیک بدرێت، لەسەر بنەمای بانگەوازی ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ـی ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ٢٧ـی شوبات، بەگوێرەی بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە، لە پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادیی کورد شەڕڤانانی ژن و پیاو هەنگاوێکی مێژووییان‌ نا.

ئەم هەنگاوە مانادارە نیشانی دەدات کە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی گەلەکەمان، گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ و ئیرادەی چارەسەریی دیموکراتیک ئاشکرا بووە. شەڕڤانانی ئازادی وەکو دڵسۆزی بۆ پارادایمی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، چەکەکانیان بە ئیرادەی ئازادی خۆیانەوە لەناوبرد و بڕیارداریی خۆیان بۆ تێکۆشان لەسەر زەمینەی سیاسەت و یاسای دیموکراتیک ڕاگەیاند.

وەکو جەدەکە-سە، سڵاو لەم هەنگاوە شکۆمەند و بوێرانەیە دەکەین، وەکو ساتێکی مێژوویی کە پەرۆشی گەلەکەمان بۆ ئاشتی و ئازادی زیاددەکات. ئەم هێڵە بە وتەی ڕێبەر ئاپۆ کە دەڵێت 'من باوەڕم بە هێزی سیاسەت و ئاشتی کۆمەڵایەتی هەیە، نەک بە چەک' ڕوون و کاریگەر بووە. ئێمە بۆ داهاتووی گەلەکەمان وەک ڕاستترین و مرۆڤانەترین ڕێگە دەیبینین.

بەم بۆنەیەوە لەسەرەتادا ژنان و گەنجان، بانگەواز بۆ گەلەکەمان، هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیستەکان، هەموو ڕۆشنبیر، هونەرمەند، یاساناس، ئەکادیمیسیەن و سیاسەتمەداران دەکەین کە خاوەندارێتی لەم پرۆسە مێژووییە بکەن؛ لەپێناو ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەریی دیموکراتیکی پرسی کورد پشتیوانییەکی بەهێزتر نیشان بدەن.

بانگەواز بۆ هەموو گەل و هەموو هێزە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین، پرۆسەی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ بەدروستی تێبگەن و لە هەموو لایەکەوە ئەرکە پەروەردەیی، ڕێکخراوەیی و چالاکییەکانی خۆیان بەجێبهێنن و ژیانی دیموکراتیک گەورە بکەن.

ئێمە دەزانین ئەگەر زوڵم و زۆرداری کۆتایی پێبێت، ئازادی و پشتیوانی بەدڵنیاییەوە سەردەکەوێت. بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ بێگومان پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەردەکەوێت."