بە هەڵوێست ڕاگەیاندراوەکانی تۆم باراک ڕەتکرایەوە

بە کۆدەنگی ٣٥ پارت و هێزە سیاسییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لێدوان و قسەکانی نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا تۆم باراکیان ڕەتکردەوە.

٣٥ پارت و هێزە سیاسیی کە لە شار و ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاکن، بە ڕاگەیاندراوێک دوایین ڕاگەیاندراوەکانی نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا تۆم باراکیان ڕەتکردەوە.

هێزە سیاسییەکان نیگەرانی خۆیان لە بەرانبەر دوایین ڕاگەیاندراوەکانی نوێنەری ئەمریکا بۆ سووریا تۆماس باراک نیشان دا و ڕایانگەیاند: "ڕاگەیاندراوەکانی باراک لە دژی ڕۆڵی نێوندگیری نزیککردنەوەی بۆچوونەکانە و لە دژی ڕۆڵی ئەرێنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە هەوڵدەدەات ئاسایش و سەقامگیری لە سووریادا مسۆگەر بکات."

ئەو هێز و پارتانەی ئەم ڕاگەیاندراوەیان ڕەتکردەوە گوتیان: "دەبینین ئەم ڕاگەیاندراوە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەمی قەیرانەکانی سووریا و هۆکارەکانی دەستپێکردنی شۆڕشی گەلی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ە دا. ئەوکات گەل لە دژی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕینی ئەنجام دا، بانگەوازی ئازادی و شکۆ، بونیاتنانی دەوڵەتێکی فرەڕەنگ و ناناوەندی کرد.

هەروەها لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە پێکهاتەکانی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەند ساڵە هەوڵدەدەن مۆدێلێکی بەڕێوەبەری لەسەر بنەمای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بونیات بنێن و هەروەها باس لەوە دەکەن ئەم مۆدێلە ئاسایش و سەقامگیری تەواو گەلان و پێکهاتەکانی هەرێمەکان مسۆگەر دەکات.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕێکەوتنە ١٠ خاڵییەکەی مانگی ئادار لە نێوان فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی و سەرۆکی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ئەحمەد شەرع بە بیرهێنرایەوە و ئاماژەش بەوەکراوە کە دەبێت چارەسەرێکی سیاسی گشتی لە ڕێگەی دانوستانەوە ئەنجام بدرێت و سووریایەکی دیموکراتیک بونیات بنرێت.

هێز و پارتە سیاسییەکان لە ڕاگەیاندراوەکەدا پشتگیرییان لە شاندی نوێنەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و جەختیان لەوەکردەوە کە ئەم شاندە گوزارشت لە ئیرادەی کۆمەڵگە دەکات، مافی تەواوی سورییەکان و مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری وەک بەشێک لە داهاتووی سوریای نوێ، دەپارێزێت.

لە کۆتاییدا هێزە سیاسییەکان ئاماژەیان بەوەدا سەرکەوتنی هەر پرۆسەیەکی دانوستان پەیوەستە بە خۆپاراستنی ڕێبازی هاوکاری ڕاست و ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی هەر دوو لایەن، هەربۆیە دەبێت داهاتووی سووریا بە تەواوی لە دەستی سوریاییەکاندا بێت و لەسەر بنەمای دانپێدانان، دادپەروەری و هاوکاری بێت.

ئەو پارت و هێزە سیاسییانەی لەسەر ئەم ڕاگەیاندراوەدا واژۆیان کردوە ئەمانەن:

١- پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)

٢- پارتی سەوزی دیموکرات

٣- پارتی ئاشتیی دیموکراتیی کوردستان

٤- پارتی لیبڕاڵی کورد لە سووریا

٥- پارتی کۆمۆنیستی کوردستان

٦- پارتی دیموکراتی کوردستانی-سووری

٧- پارتی دیموکراتی کوردی سووریا

٨- پارتی چەپی کورد لە سووریا

٩- پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سووریا

١٠- پارتی سووریا داهاتوو

١١- پارتی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان

١٢- تەڤگەری کوردستانی-سووریا

١٣- یەکێتی کرێکارانی کوردستان (YKK)

١٤- دەستەی نیشتیمانی عەرەبی

١٥- پاتی نوێبوونەوە و دیموکراتیکی سووریا

١٦- پارتی ڕێکەوتنی دیموکراتی کوردی لە سووریا

١٧- پارتی چاکسازی-سووری

١٨- پارتی ئاشووری دیموکرات

١٩- پارتی برایەتی کوردستان (PBK)

٢٠- پارتی ڕۆژی دیموکراتیک لە سووریا

٢١- تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم)

٢٢- کۆنگرەی ستار

٢٣- پارتی موحافزکاران

٢٤- پارتی تێکۆشانی دیموکرات

٢٥- شەپۆلی داهاتووی کوردستان

٢٦- پارتی دیموکراتی کوردستان-ڕۆژئاوای کوردستان

٢٧- پارتی گۆڕانی دیموکراتیک

٢٨- پارتی یەکێتی سریانی

٢٩- پارتی کۆمۆنی نیشتیمانی کوردستان

٣٠- کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە)

٣١- پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردی لە سووریا (یەکێتی)

٣٢- تەڤگەری چەپی شۆڕشگێڕی لە سووریا

٣٣- پارتی سووریا دیموکرات

٣٤- پارتی نیشتیمانی ئەل سووری

٣٥- پارتی سووریا