سۆهر: کوشتن بە هۆکاری مەزهەبی لە سوریا ڕووی لە زیادبوونە
سۆهر ڕایگەیاند لە سەرانسەری سوریا کوشتن بە هۆکاری مەزهەبی ڕووی لە زیادبوونە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری دواییدا، ١١ کەس کوژراون و کەسێکیش بریندار بووە.
سۆهر ڕایگەیاند لە سەرانسەری سوریا کوشتن بە هۆکاری مەزهەبی ڕووی لە زیادبوونە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری دواییدا، ١١ کەس کوژراون و کەسێکیش بریندار بووە.
لە چەند هەرێـمێکی سوریا شەپۆلێکی تری تەسفیەکردن و کوشتن لەسەر بنەمای مەزهەبی ڕووی لە زیادبوونە. بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) لە ٢٤ کاتژمێریی ڕابردوودا ١١ کەس کوژراون و کەسێکیش بریندار بووە. سۆهر ڕایگەیاند ئەمە دەریدەخات کە مەترسی توندوتیژیی مەزهەبی ڕووی لە زیادبوونە.
سۆهر دووپاتی کردەوە، لە دیمەشق و حومس و حەما و لازقیە و تەرتوس و ئیدلب، چەندین کەس لە مەزهەبی عەلەوی و شیعە بە ڕێگەی جیاواز کوژراون؛ جا ئیتر لە هێرشی چەکدارییدا بووبێت یان هەڵکوتانەسەر ماڵان.
لە حومس، ٣ عەلەوی لە دوو ڕووداوی دەستڕێژیی گولـلەی جیاوادا کوژراون و کەسێکیش بریندار بوو، لە دیمەشق ٢ کەسی عەلەوی کوژران و کەسێکیش لە کەمپی یەرموک کوژران. لە شارەکانی تەرتوس و حەما و ئیدلب بە ڕێبازی هاوشێوە، ٣ هاوڵاتی کوژران. لە لازقیە هێزە ئەمنییەکان لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا ٣ گەنجیان کوشت.
ئەم گرژی و ڕووداوانە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی ڕاستییەکان پەیوەست بە کۆمەڵکوژییەکانی کەناراوەکانی سوریا.