کۆمەڵێک لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لەسەر بنەمای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بڕیارە سبەی لە سنووری سلێمانیی باشووری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی بدەنە میدیاکان. بۆ ڕووماڵکردنی ڕاگەیاندراوەکەی گەریلا، گرووپێکی ١٥٠ کەسی لە سیاسەتمەدار، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆژنامەوانان و نووسەر لە پێش یاریگای ئامەد لە ناوچەی پەیاس کۆبوونەوە و بەرەو شاری سلێمانی باشووری کورستان بەڕێکەووتن.
لە گرووپەکەدا هاسەرۆکانی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلچگون ئوچار و کەسکین بایندەر، وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلوو، زەینەڵ کاتی سەرۆکی گشتی داد، هاوسەرۆکی گشتی ئۆهەدە ئەکین یەتەر و بەشێک لە ئەندامانی توهاد-فەد (TUHAD-FED) بوونیان هەیە.