پەیامی ڕێبەر ئاپۆ مۆرکی خۆی لە کۆنگرەی وانی 'توهای-دەر' دا
چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی وان (توهای-دەر) لەنێو ژینگەیەکی پڕ جۆش و خرۆش بەسترا.
چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی وان (توهای-دەر) لەنێو ژینگەیەکی پڕ جۆش و خرۆش بەسترا.
کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی وانی (توهای-دەر)، لە هۆڵێکی ئاهەنگی شارەکە چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست. کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر هاوسەرۆکی کۆمەڵەکە چەتین ئویار قسەیکرد و ڕایگەیاند: "ئێمە ئەمڕۆمان وەکو ڕۆژی جەژن ڕاگەیاند و کۆنگرەکەمان وەکو جەژن ئەنجامدەدەین. کۆمەڵەی بنەماڵەی زیندانیان زۆر گرنگە و پێویستە پاڵپشتی بکرێت. پێویستە پاڵپشتی ئەو پڕۆسەیە بکەین کە دەستیپێکردووە و دەستی رێبەرێتیمان بەهێزبکەین. ئێمە باوەڕمان بە ڕێبەری خۆمان هەیە و متمانەمان پێیەتی کە پڕۆسەکە سەردەخات."
هەروەها لە دایکانی ئاشتی، عەینە ئاتابای ڕایگەیاند: "ئێمە متمانەی تەواومان بە ڕێبەری خۆمان هەیە. پێویستە بەرامبەر بەم هەنگاوەی تەڤگەری کورد، هەنگاو بنرێت. پێویستە زیندانیانی نەخۆش دەستبەجێ ئازاد بکرێن."
هەروەها هاوسەرۆکی 'مەد توهاد-فەد' پنار ساکیک تەکین باسی لەوە کرد: "ئێمە هیچ کات ڕێی دادپەروەری و ڕاستیمان بەرنەدا. ڕێگایەکی درێژ و ئازاربەخش بوو. ڕۆژ هەبوو کوشتیانین، ڕۆژ هەبوو لە دیلیدا بووینە دەنگی ئازادی. سەرەڕای هەموو زەحمەتی و پشتگوێخستنەکان هیچکات نەگەڕاینە دواوە. ژن، گەنج و دایک بوونە ئەندامانی ئەم تێکۆشانە. لەم سەردەمەدا هیواکانی ئاشتی هاتوونەتە ئاراوە. تێکۆشانمان بۆ چارەسەری پرسی کورد و پێشێلکاریی لە زیندانەکان بەردەوام دەبن."
هاوکات نوێنەری وانی دەم پارتی، مەحمود دیندار تیشکی خستە سەر پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "پەیامی بەڕێز ئۆجالان بۆ ئێمە بووەتە مۆڕاڵێکی گەورە. پارادایمێکی نوێمان لەپێشە و ئێمەش بەڕێوەی دەبەین. بێگومان سەردەکەوین."
لە کۆنگرەکەدا پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ پیشاندرا. لەو ساتەدا ئامادەبووان بە یەک دەنگ دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان گوتەوە.
دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکانی چالاکی و دارایی، هەڵبژاردن ئەنجامدرا. لە هەڵبژاردنەکەدا عوسمان باشاک و ڕەنگین قەرەبوڵوت وەکو هاوسەرۆکانی نوێی کۆمەڵەکە هەڵبژێردران. کۆنگرەکە بە ئاهەنگگێڕان کۆتایی هات.