خۆبەڕێوەبەریی شەنگال: پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ هیواکانمانی بۆ ئازادیی زیاتر کرد

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال دڵخۆشی خۆی بۆ پەیامە ڤیدۆییەکحەی ڕێبەر ئاپۆ دەربڕێ و ئاماژەی بەوەدا، هیواکانمانی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر کرد، پێویستە عێراق بەهای ئەم بانگەوازییانە بزانێت و بەپێی پێشکەوتنە مێژووییەکان هەنگاو بنێت."

لە ٩ـی تەممووز پەیامی ڤیدیۆیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ شۆڕشگێڕانی دیکە لە دوورگەی ئیمرالی بڵاوکرایەوە، بینین و گوێگرتن لە ڕێبەر ئاپۆ دوای ٢٦ ساڵ مۆڕاڵێکی مەزنی بە گەلی کورد و کۆمەڵگەی ئێزدی بەخشی، دەرکەووتنی ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامە ڤیدۆییەکەدا وەک ئەنجامی تێکۆشانی گەریلا و گەلی کورد و بەرخۆدانی ئیمرالی لێکدەدرێتەوە.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال، بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێکی نووسراو، دڵخۆشی خۆی بۆ پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گیراوانی دیکە دەربڕی.

بەیاننامەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بەمشێوەیەیە:

"گەر کۆمەڵگەی ئێزدی پێش پیلانگێڕی نێونەتەوەییش دەنگ و دیمەنی ڕێبەر ئاپۆیان بینیبێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە پێشوازیان لە یەکەم دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ دوای پیلانگێڕییەکە کرد، ئەمەش هیوای ئێمەی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زیاد کرد و دەبینین ئەگەر تێکۆشانێکی هەمەلایەنە و یەکگرتوو ئەنجام بدەین دەتوانین ئەنجام بەدەستبخەین.

ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە گەورەترین فیداکاریی بۆ مرۆڤایەتی و گەلەکەی و ژنان کردووە، بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ـی شووباتەوە لە ڕۆژەڤدایە و بە بانگەوازی ٩ـی تەمووز چووەتە قۆناغێکی نوێوە، وەک کۆمەڵگەی ئێزدی وەک بانگەوازێکی مێژوویی و زۆر مانادار دەیبینین. کۆمەڵگەکەمان یەکێکە لە ستەملێکراوترین کۆمەڵگەکان و بەردەوام مەترسی جینۆسایدی لەسەرە. بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئێمە ئاشتییخوازترین کۆمەڵگەین. بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی زۆر مانادار دەبینین و دڵخۆشین پێی، پێمان وایە ئەم بانگەوازە گەورەترین کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگاکەمان و بەتایبەتی لە شەنگال دەبێت. پێمان وایە هیچ کەسێک لە ئاشتیی بێبەش نابێت، بە پێچەوانەوە هەموو گەلانی ناوچەکە سوود وەردەگرن. چونکە ئاشتی ژیان دەبەخشێت و شەڕ لەناودەبات. ڕێبەر ئاپۆ، وەک ڕێبەری گەلان، سەردەمێکی نوێی ئاشتی و دیموکراسی لە دژی سیاسەتی شەڕخواز و قڕکەری دەسەڵاتداران دەکاتەوە. هیچ بانگەوازێکی تر لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئەمڕۆدا پیرۆزتر و مانادارتر نییە.

وەک پێکهاتەی ئێزدی تا کۆتایی لەگەڵ پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆداین. ئازادی و ئاشتی و دیموکراسی کە خەون و خواستەکانی مرۆڤایەتین، لە ڕۆژگاری ئێمەدا بە هۆی سیاسەتی دەسەڵاتخواز و داگیرکەر و شەڕخوازەوە خەریکە دەمرێت. لە کاتێکی وادا ڕێبەر دەیەوێت ڕۆحێکی پێ ببەخشێت و زیندووی بکاتەوە و مرۆڤایەتی لەم سەردەمە تاریک و ترسناکە دەربهێنێت. بۆیە وەک پێکهاتەی ئێزدی دوورگەی ئیمرالی وەک دوورگەی هیوا دەبینین، پێمان وایە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی سەردەمێکی نوێ بۆ هەموومان دەکاتەوە. ئەگەر هەمووان گوێ لە پەیامەکانی ڕێبەر بگرن، مرۆڤایەتی سەرلەنوێ دەگەشێتەوە، هەموو جوانی و شادییەک جارێکی تر زیندوو دەبێتەوە.

پێویستە هەموو دەوڵەتە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بەتایبەت عێراق، بە وردی گرنگی بە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بدەن و ئەم دەرفەتە مێژووییە لە دەست نەدەن. ئەم پرۆسەیە بە یەکلایەنە ناڕوات. تا ئێستا هەموو هەنگاوەکان لە لایەن ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادییەوە نراوە. دەوترێت کە مەراسیمی لەناوبردنی چەکیش بەڕێوەدەچێت. ئەمانە فیداکاریی گەورەن، پێویستە هەمووان بەهای ئەمە بزانن. نابێت کەس حساباتی هەڵە لەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکات. پێویستە دەرەنجامە دروستەکانی ببیندرێت و بەو پێیە پێداچوونەوە بە سیاسەتەکەیاندا بکەن. بە تایبەتی پێویستە عێراق بە دروستی نزیکی ئەم پرۆسەیە ببێتەوە و سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە ئێزدییەکان ڕاستبکاتەوە. چونکە ڕێبەر ئاپۆ گرنگییەکی زۆر بە ئێزدییەکان دەدات و لە هەر دەرفەتێکدا پەیامی تایبەتمان بۆ دەنێرێت. هەروەها ئەم پەیامانە دەخوێنینەوە و بەو پێیە مامەڵە دەکەین. ئەگەر ئەم پرۆسەیە سەربگرێت ئەوا هەموو گەلانی عێراقیش سوودمەند دەبن. ئەم پێشهاتە مێژووییانە لە ئێستادا لە چوارچێوەی سنوورەکانی عێراقدا ڕوودەدەن و ئەمەش وایکردووە عێراق ببێتە شوێنێکی ستراتیژی و گرنگ. ئەگەر عێراق ئەم پرۆسەیە و پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە دروستی بخوێنێتەوە، ئەوا دەتوانێت لەم قەیرانە گەورەیە ڕزگاری ببێت کە لە ئارادایە. چونکە عێراق زۆرترین پێویستی بە دیموکراسی و ئاشتی ناوخۆیی هەیە.

هێشتنەوەی ئاشتییخوازترین و ئازادیخوازترین و دیموکراسیخوازترین کەسی جیهان لە چوار دیواردا گەورەترین ستەمە. ڕێبەر ئاپۆ ئاشتیخوازترین و مرۆڤدۆستترین و ئازادیخوازترین مرۆڤی جیهانە. ماوەی ٢٦ ساڵە بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندانە لەژێر ئەشکەنجەیەکی زۆر قورسدایە. بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند دەبێت بەربەستەکانی بەردەم ئەم دەنگە ئاشتیخواز و ئازادیخوازە هەڵبگیرێن و ئەم دەنگە بە ئازادی بگاتە هەموو گۆشەیەکی جیهان. بەهۆیەوە کۆمەڵگەی ئێزدیی، هەموو خەڵکی کوردستان، هەموو مرۆڤایەتی ئازادیخواز هێز و هیوا لەو دەنگە وەردەگرن. بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرمان و بەدیهێنانی خەون و خواستەکانی بۆ ئاشتی، بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و شەنگالێکی ئازاد تێکۆشانمان بەرفراوانتر و بەهێزتر دەکەین."