ئۆزتورک: پەیامەکە ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ پڕۆسەکە
سەرۆکی گشتیی پارتی تەڤگەری ڕەنجدەران (EHP) هاکان ئۆزتورک بانگەوازە نوێیەکەی ڕێبەر ئاپۆی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوە کرد، بانگەوازەکەی ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ پڕۆسەکە و گەلێک گرنگە.
سەرۆکی گشتیی پارتی تەڤگەری ڕەنجدەران (EHP) هاکان ئۆزتورک بانگەوازە نوێیەکەی ڕێبەر ئاپۆی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوە کرد، بانگەوازەکەی ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ پڕۆسەکە و گەلێک گرنگە.
پەیامە ڤیدیۆییە نوێیەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەنێو ڕای گشتیدا کاریگەرییەکی گەورەی دروستکرد. ڕێبەر ئاپۆ دوای ٢٧ ساڵ لە زیندانی ئیمڕاڵییەوە بانگەوازی بۆ تەڤگەری ئازادیی کورد، گەلی کورد و گەلان کرد و ئاماژەی بەوە کرد، سەردەمی نوێ دەبێتە سەردەمی سیاسەتی دیموکراتیک.
ئەو پڕۆسەیەی کە دوای بانگەوازە مێژووییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، لەگەڵ بانگەوازە نوێیەکەی ٩ـی تەممووزی ڕێبەر ئاپۆ کەوتە قۆناغێکی نوێوە. ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، سیاسەتی دیموکراتیک دەبێتە شێوازی سەردەمی نوێ و ئاماژەی بەوە کرد، تێکۆشانی چەکداریی کۆتایی هاتووە.
سەرۆکی گشتیی پارتی تەڤگەری ڕەنجدەران (EHP) هاکان ئۆزتورک ئاماژەی بەوە کرد، بانگەوازە نوێیەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پڕۆسەکە گەلێک گرنگە و سەبارەت بە بانگەوازە نوێیەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.
'پەیامەکە بۆ پڕۆسەکە گەلێک گرنگە'
ئۆزتورک لە دەستپێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، بانگەوازە نوێیەکە بۆ پڕۆسەکە گەلێک گرنگە و وتی: "وەکو ئەنجامی هەموو ئەو پێشکەوتنانەی ڕوویداوە عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازییەکی نوێی کرد. ئەوەش ئەنجامی لۆجیکیی پرەنسیپ و مامەڵەکانی بەر لە ئێستایە. چونکە ئاماژە بەوە دەدات کە لەمەودوا تا ئاستێک پرسی کورد گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، قبووڵکراوە، بوونی گەلی کورد قبووڵکراوە، بارودۆخی دانپێدانان لەبەرچاوە و سەبارەت بەمانە ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە لەمەودوا لەباتی تێکۆشانی چەکداری سیاسەتی دیموکراتیک و قۆناغی یاسایی ببێتە جێگرەوە. لەبەرئەوە بەمەبەستی خێراکردنی بارودۆخەکە باسی هەنگاوی پراکتیکی، کاریگەرتر و گرنگ دەکات. ئەمەش گەلێک ئاساییە کە لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژ بە ڕۆژ پێشکەوتنی نوێ ڕوودەدەن، لەم ناوچانە توەکو کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر پڕۆسەکان هەبێت، گرتنەبەری هەنگاوی پراکتیکیتر گەلێک گرنگە."
'دووبارە گرنگیی بەرنامە و ستراتیژیی نیشان دەدات'
هاکان ئۆزتورک ئاماژەی بەوە کرد، لە بانگەوازەکەدا دووبارە گرنگی ستراتیژی و بەرنامە ئاماژەی پێدراوە و وتی، ئەمە بارودۆخێکی ئەرێنییە.
ئۆزتورک بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "لێرەدا دەستنیشانی دەکات پێویستە بەبێ زەحمەتی هەردوولا هەنگاو بنێن، سەبارەت بەمەش تیشک دەخاتە سەر گرنگی کۆمسیۆنیش. ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت پڕۆسەی یاسایی کردەیی بکرێت. تێکۆشان لە ئێستا و داهاتووشدا بەمەوە دەبەستێتەوە. دەڵێت پێویستە بەرنامەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بسەپێنرێت، ستراتیژییەکی سیاسەتی دیموکراتیک بسەپێنرێت، ستراتیژییەکی سیاسەتی دیموکراتی بسەپێنرێت و ئەو یاسایانەی کە پەیوەستن بە هەموو کەسێکەوە جێبەجێبکرێن.
کاتێک مامەڵەی ئۆجالان هەڵدەسەنگێنم، ڕێبازێک کە من پێشتریش ئاماژەم پێدابوو بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دووبارە خۆی نیشاندەدات. ئەویش بەرنامە و ستراتیژییەکانن. سەبارەت بەوە شرۆڤە دەکات، باس لە هەندێک ئامانج دەکات، بەرنامەیەک پێشکەشدەکات کە ئەمانە گەلێک گرنگن. سەبارەت بەو هەلومەرجەی کە ئەمانە بەشێوەیەکی بەرچاو بوونەتە جێی قسەوباس، من پێموایە پێشخستنی بەرنامە و ستراتیژی گەلێک باشە. دەتوانین بڵێین دووبارە تیشکی خستووەتە سەر سەردەمی نوێ."
'سیاسەتی دیموکراتیکی تەڤگەری کورد بەهێزتر دەبێت'
ئۆزتورک لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، سیاسەتی دیموکراتیکی لە پەیامەکەدا بۆ تەڤگەری کورد چەمکێکی نامۆ نییە بەڵام لەمەوبەدوا گرنگترە و وتی: "سیاسەتی دیموکراتیک چۆن دەتوانێت پێشبکەوێت؟ تەڤگەری کورد تەڤگەرێکی یەکلایەنە نییە، لە هەموو قۆناغەکاندا ڕێی سیاسەتی دیموکراتیک و ڕێی یاسایی گرتووەتەبەر. هەرخۆی هەموو ڕێگاکانی دیالۆگ و کۆبوونەوە ئاشییانەکانی گرتبووە بەر. ئەمە بە ئاشکرا دەڵێم، نامۆ نین بەمە و لەم بابەتەدا ئەزموونیان هەیە. هەوڵدەدات کە ئەگەرەکانی ئەمە بەجێبێنێت. بەڵام بەرژەوەندییەکان لەمەودوا چی دەبێت؟ هەرکات تەڤگەری کورد ڕێی سیاسەتی دیموکراتیکی گرتبێتەبەر، یاسا و ئاشتی هەمیشە وەک پاساوێک نیشاندەدرا و ئاستەنگی بۆ دەدۆزرایەوە. بەڵام لەمەودوا لەم سەردەمە نوێیەدا چیتر ناتوانن ئەم ڕێگا و پاساوانە بگرنەبەر. لەبەرئەوە باوەڕم وایە کە تەڤگەری کورد بە سیاسەتی دیموکراتیک تێکۆشانی یاسایی بەهێزتر دەکات و بەئاسانی گەورەتری دەکات. لەبەرئەوە گەشبینم."