لە١١٧هەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی وێستگەی شەمەندەفەری ئەنقەرەدا، داوای دادپەروەری دەکرێت
لە١١٧هەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی ١٠ی تشرینی یەکەم کە لە وێستگەی شەمەندەفەری ئەنقەرەدا روویدا، یادی ئەو ١٠٤ کەسەی کۆمەڵکوژ کران بەبیر هێنرانەوە.
لە١١٧هەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی ١٠ی تشرینی یەکەم کە لە وێستگەی شەمەندەفەری ئەنقەرەدا روویدا، یادی ئەو ١٠٤ کەسەی کۆمەڵکوژ کران بەبیر هێنرانەوە.
لە١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ، داعش لە دژی گردبوونەوەی کار، ئاشتی و دیموکراسی لە وێستگەی شەمەندەفەری ئەنقەرە هێرشێکی تەقینەوەی ئەنجامدا و بەهۆیەوە ١٠٤ کەس کوژران. ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژیەکەدا کوژراون، لە ١١٧هەمین مانگدا لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ئەنقەرەدا یادیان کرایەوە. هەروەها لە مەراسیمەکەدا بنەماڵەی کەس وکاری ئەو قوربانیانەی لە کۆمەڵکوژی پرسووسی ڕحا کۆمەڵکوژران، بەشدارییان کرد.
شایانی باسە لە مەراسیمەکەدا دروشمی "١٠ی تشرینی یەکەم لە بیر مەکە، مەهێڵە لەبیر بکرێت"، "ڕۆژ دێت، کات دەگۆڕێت، بکوژەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت"، هەروەها وێنەی ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژیەکەدا گیانیان لەدەستداوە لە مەراسیمەکەدا بەرز کرانەوە.
جان ئاتەش، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ئاشتی ١٠ی تشرینی یەکەم لە مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند، ماوەی ١١٧ مانگە دەستبەرداری داواکارییەکەیان بۆ ئاشتی نەبوونە و وتی: "ئێمە بۆ دادپەروەری تێکۆشان دەکەین، بڕیارەکانی دادگا وڵامدەر نین، ئەم تێکۆشانە بۆ دادپەروەری بەردەوام دەبێت."
هەروەها مەرت ئاڵدەمیر، ئەندامی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست (SGDF) وتی: "٣٣ ڕێبواری رێگەی خەونەکان لەلایەن دەوڵەتەوە کۆمەڵکوژکران و تاوانباران نەدرانە دادگا، ئێمە بە ئاشکرا دەڵێین تێکۆشانی ئێمە دژی چەتە بکوژەکانە، بۆیە بۆ ئەوەی بکوژانی ئەنقەرە و پرسووس لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، داوای بەرفراونکردنی تێکۆشان دەکەین.
مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمەکان کۆتایی هات.