حەمزە یوناچتی پاش ٣١ ساڵ ئازادکرا
حەمزە یوناچتی کە لە زیندانی ژمارە ٢ی ئاسایشی باڵای کاندیرای کۆجالی ٣٠ ساڵ سزاکەی تەواوکرد، ئازادکرا.
حەمزە یوناچتی کە لە زیندانی ژمارە ٢ی ئاسایشی باڵای کاندیرای کۆجالی ٣٠ ساڵ سزاکەی تەواوکرد، ئازادکرا.
حەمزە یوناچتی کە لە زیندانی ژمارە ٢ی ئاسایشی باڵای کاندیرای کۆجالی زیندانی دەکرا، پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا. یوناچتی لەبەردەم زیندان لەلایەن بنەماڵە و کەسوکارەکەی و هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (MATUHAYDER) محەمەد زەکی کیلیچ و ئەندامانی کۆمەڵەکەوە پێشوازی لێ کرا.
لە پێشوازیی یوناچتی، کۆتری سپی وەک سیمبولی ئازادی و ئاشتی ئازادکرا، گوتی: "بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە ئەوەی لەدەستمان بێت، ئامادەین بیکەین. بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".