بە دیمەن

ژنانی وان: بانگەوازەکە ساتەوەختێکی مێژووییە بۆ هەرێمەکە

ژنانی وان سەبارەت بە پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، "پێویستە هەمووان ببنە بەشێکی ئەم ئیرادەیە. ئەم بانگەوازە بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بانگەوازی ئاشتییە. هەربۆیە پێویستە هەموو کەسێک بە بەرپرسیارێتیی خۆی هەڵبستێت."

ژنانی وان سەبارەت بە پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ هەست و بیرکردنەوەی خۆیان  لەڕێیی ئاژانسەکەمانەوە بڵاوکردەوە. ژنان ئاماژەیان بەوە کرد، ئەوان لەم پڕۆسەیەدا ڕۆڵی پێشەنگایەتیی خۆیان و هاوکارییان گەورە دەکەن و بەگوێرەی ڕوحی پڕۆسەکە کاردەکەن.

یەکێک لە چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) خەدیجە ئۆکتای جەختی لەوەکردوە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها بۆ تورکیا، بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساتەوەختێکی یەکلاییکەرەوەیە و گوتی، "بانگەوازێک کە دوای ٢٦ ساڵ کرا، جۆش و خرۆشێکی جددی دا بە کۆمەڵگە، ڕایگەیاند، هەرچیەک لەدەستمان بێت دەیکەین. لە بواری ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنبووندا دەرگا لە پڕۆسەیەکی نوێ کرایەوە. ئەم پڕۆسەیە پێویستە لەگەڵ خەڵکدا دابمەزرێت."

'بانگەوازەکە ساتەوەختێکی مێژووییە'

چالاکوانی تەژەئا زەینەب کایا ڕایگەیاند، بانگەوازەکە ئەو هەنگاوە بوو کە ساڵانێک هیوای بۆ دەخوازرا و ئاماژەی بەوە کرد کە بەرپرسیارێتیی دەکەوێتە ئەستۆی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە. کایا گوتی، " بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان گەلێک هێژایە. پێویستە هەمووان بەدەم بانگەوازەکەوە بچن. لەبەرئەوەی بۆ ژن، گەنج، گەلی کورد و گەلانی بندەست ئەم پەیامە گەلێک مانادارە. ئاشتی تەنها بە تێکۆشانی هاوبەش و پشتیوانیی کۆمەڵایەتی دەکرێت بەدیبێت. بانگەوازەکە هەم لەڕووی ناوەڕۆک و هەمیش لەڕووی کاتەوە ساتەوەختێکی مێژووییە."

'جۆش و خرۆشێکە پێناسە ناکرێت'

چالاکوانی تەژەئا ڕۆژبین بۆر ئاماژەی بەوە کرد، پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازی ئاشتی بە قسە پێناسە ناکرێت، ساتەوەختێکی مێژووییە و لە کۆمەڵگەدا، بەتایبەتیش لەنێو ژنان هیوا و جۆش و خرۆشێکی گەورەی دروستکرد.

بۆر ئاماژەی بەوەدا، لە شەڕی چەندین ساڵدا ژنان باجی گەورەیاندا، ژنان لە ئازادی و گۆڕەپانەکانی ژیان بێبەش کران و وتی، "بازنەی هەرە قووڵی خەزێنەکە ژنە."

'ئەو پارادایمەی کە بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووناکییە'

بۆر ڕایگەیاند، پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان تەنها دیوێکی  سیاسی نییە، بەڵکو خاوەن مانایەکی بوونە و وتی، "بەڕاستی بۆ ژنان تاکە ڕێگەی ڕزگاری پارادایمی بەڕێز ئۆجالانە. دەبینین ئەم پارادایمە ئەمڕۆ بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هیوایەکی نوێ."

بۆر ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە ژنان ببنە هێمای سەرەکیی پڕۆسەکانی ئاشتی و ڕایگەیاند: "دەوڵەتان لە شەوێکدا دەتوانن یان ڕێبکەون یان شەڕبکەن، بەڵام پۆزیسیۆنی ژنان بەم شێوەیە نییە."

'پێویستە هەمووان بەشداریی ئەم ئیرادەیە ببن'

بۆر باسی لەوە کرد، دوای بانگەوازی ئاشتی، پێویستە هەمووان بەرپرسیارێتیی خۆیان بەجێبهێنن. ڕایگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە لە گۆشەگیریدایە، پەیامێکی بەهێزیدا و وتی، "لەنێو هەلومەرجی لەو شێوەیە زەحمەتدا بتوانێت ئیرادەیەکی هێندە بەهێز نیشانبدات، پێویستە هەمووان بەشداریی ئەم ئیرادەیە ببن."