ژنان بۆ 'ڕێپێوانی ئاشتی' لە ئەنقەرەن

ژنانی زۆرێک لە شارەکانی کوردستان و تورکیا، بۆ “ڕێپێوانی ئاشتی” لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و پۆلیسیش دەیەوێت ڕێگری لە ڕێپێوانەکە بکات.

زۆرێک لە ژنانی باکووری کوردستان و تورکیا بە پێشەنگایەتی 'دەستپێشخەری ژنانی پێویستیم بە ئاشتی هەیە' لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و خواستی خۆیان بۆ ئاشتی دەربڕی.

ئەو ژنانەی لە گوڤەنپارک کۆبوونەوە، دەیانویست بەرەو پەرلەمان ڕێپێوان ئەنجام بدەم، بەڵام پۆلیس ڕێگەی نەدا ئەو ژنانەی بە پاس هاتبوونە پارکەکە ڕێپێوان ئەنجام بدەن، هاوکات لەلایەن پۆلیسەوە پاسی ژنان ڕاگیرا و هەڕەشەی وەستاندیان لێ کردن.

دوای ئەم هەڕەشەیە، بەشێک لە شۆفێران هەوڵیان دا ئۆتۆمبێلەکانیان بگەڕێننەوە دواوە، کاتێک ژنەکان لە پاسەکان دابەزین و دەیانویست دەست بە ڕێپێوان بکەن، شۆفێرەکان بەهۆی فشاری پۆلیسەوە دەرگاکانیان نەکردەوە و ڕێگەیان نەدا ئەو ژنانە لە پاسەکان دابەزن. ئەو ژنانە کاردانەوەیان بەرانبەر بە ئاستەنگییەکان نیشاندا و پاسەکەیان بردە دەروازەی چانکایەی پەرلەمان.

کۆمەڵێک لەو ژانانە، سەرەڕای ئاستەنگییەکان بەرەو پەرلەمان دەستیان بە ڕێپێوانێک کرد.