چالاکییەکە بێجگە لە یادکردنەوە، ئاشتی و ئازادی و دەربڕین و دیدگای هاوبەش بۆ ئایندە، دەخاتە ڕۆژەڤەوە.
چالاکییەکە لەسەر میراتی تێکۆشانی ڕۆژنامەنووس_نووسەری کورد موسا عەنتەر و ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئەرمەنی هرانت دینک ڕادەوەستێت، زەمینەیەکی هونەری و فیکری دەڕەخسێنێت بۆ یادەوەرییە سەرکوتکراوەکان، گێڕانەوەی تاراوگە و هەوڵەکانی ئاشتی.
ئەم چالاکییە بە پێشەنگایەتی کۆڕاتۆر هۆگر ئار بە شێوەیەکی دەستەجەمعی ڕێکدەخرێت. ئامانجی ئەم چالاکییە ئەوەیە، بناغەی دیالۆگ و یەکگرتن کە لە یادگەی کۆڵەکتیڤی کۆمەڵگەکانی کورد و ئەرمەنی هەیە، لەسەر ڕێچکەی عەنتەر و دینک دووبارە دەربخرێتەوە.
بەرنامەکە تیشک دەخاتەسەر پرۆسەی ئاشتی نەوەک تەنها چەکدانان، دەبێت بنەماکانی وەک دادپەروەری و ڕاستی و هەموارکردنەوەی کۆمەڵایەتییش بگرێتەخۆ. هەروەها هونەر لە پرۆسەیەکی وەها هەستیاردا، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ڕووبەڕوونەوە و بنیاتنانی یادگەی کۆڵەکتیڤ، هەروەها نێوانگیرێکە بۆ جێبەجێکردنی کەلتووری ئاشتییە.
لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا، پێشانگای هۆگر ئار بە ناوی "فۆرمەکانی یادکردنەوە" باس لە تەوەری یادەوەری، فەزا و بەرخۆدان دەکات لە ڕێگەی پەیکەر و ڤیدیۆ و ئینستێلاسیۆنەوە.
هەروەها ڕۆژنامەنووسان و ئەکادیمی و هونەرمەندان لە تورکیا و کوردستان و ئەرمەنستان و تاراوگەوە لە پلانی جۆراوجۆردا کۆدەبنەوە و بۆچوونەکانیان هاوبەش دەکەن. بەرنامەکە کرایەوە بۆ بەشداریکردن لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە.
ئەم چالاکییە تەنها تیشک ناخاتەسەر ئازارەکانی ڕابردوو، هاوکات دووپاتی دەکاتەوە دەتوانرێت لەسەر بناغەی ڕاستی و بەرخۆدان و دیالۆگ، ئایندە بنیات بنرێت.
ناونیشان و شێوازەکانی پەیوەندیکردنی چالاکییەکە:
Collegium Academicum, Mendelejewplatz 1, 69126 Heidelberg
17–19’ê Tîrmeha 2025’an
Têkilî: [email protected]
Instagram: @hrantdinkmusanter