سویسڕا بۆ فێستیڤاڵی ساکینە جانسز ئامادەیە
فێستیڤاڵی ژنان بۆ یادی ساکینە جانسز بەڕێوە دەچێت، ئەم شەممەیە لە شاری زیوریخی سویسڕا ڕێکدەخرێت.
فێستیڤاڵی ژنان بۆ یادی ساکینە جانسز بەڕێوە دەچێت، ئەم شەممەیە لە شاری زیوریخی سویسڕا ڕێکدەخرێت.
بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) بە هاوکاریی زیاتر لە ٢٠ ڕێکخراوی ژنان ئەمساڵ دوازدەیەمین فێستیڤاڵی ژنانی ساکینە جانسز بەڕێوە دەچێت. دروشمی فێستیڤاڵەکە بەم شێوەیەیە؛ "ئێمە دەستکەوتەکانی ژنان دەپارێزین، بە ژن، ژیان، ئازادی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاتدەنێین."
کۆمیتەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە بۆ هەڵسەنگاندنی دواین کار و ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی فێستیڤاڵەکە لە گۆڕەپانی کاسەرنەناریەڵی فێستیڤاڵەکە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست. لە کۆبوونەوەکەدا پلانسازیی لەسەر ئەرکەکان کرا.
دیلان چەتینکایا، ئەندامی کۆمیتەی فێستیڤاڵەکە و هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسڕا (جەدەکە-سە) و سەلما سورەر وتەبێژی کاتیی یەژەکە-سە دوای کۆبووەوەکە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد. ڕایانگەیاند بە مەبەستی بەشداری کوردستانیان لە فێستیڤاڵەکەدا پاس و ئامرازەکانی گواستنەوە لەو ناوچانە ئامادە کراون کە کوردستانیانی تێیدا دەژین.
کۆمیتەی ئامادەکار ئاماژەی بەوەشدا پەیوەست بە منداڵانەوە ئامادەکارییان کردووە و منداڵان دەتوانن بەشداری فێستیڤاڵەکە ببن.
سەلما سورەر ئاماژەی بەوە کرد، ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵەکە کۆتاییهاتووە و چاوەڕێن کە هەمووان ڕۆژی شەممە ئامادەبن و بەشداریی لە فێستیڤاڵەکە بکەن.
لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا هونەرمەندان: ساسا سەراپ، ژاڵە، زەریفا زێڕین، سلاڤ ڕۆژئاڤا، ئاوازی میترا و گرووپی ئەرەبانەی سەر بە تەڤگەری کلتووریی مزگین ئامادە دەبن.
هەروەها گرووپی هەڵپەڕکێی ژن و گرووپی هەڵپەڕکێی کوردیی سویسڕاش ڕەنگێکی جیاواز بە فێستیڤاڵەکە دەبەخشن. وەک هەموو ساڵێکیش خێمەی دەنگبێژانی ژن دادەنرێت.
بۆ بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە ستاندی خواردن و ستاندی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی ژنانیش دادەنرێت.