پەرتووکی 'کوردیی گۆرانیی' بڵاوبووەوە
پەرتووکی 'کوردیی گۆرانی' کە پەرتووتێکە ڕاوەستە دەکات لەسەر مێژوو و کولتووری کوردانی گۆران دەکات، لە نووسینی ڕامین گارا لە دووتوێی ٤٨١ لاپەڕەدا چاپ و بڵاوبووەوە.
پەرتووکی 'کوردیی گۆرانی' کە پەرتووتێکە ڕاوەستە دەکات لەسەر مێژوو و کولتووری کوردانی گۆران دەکات، لە نووسینی ڕامین گارا لە دووتوێی ٤٨١ لاپەڕەدا چاپ و بڵاوبووەوە.
پەرتووکی 'کوردیی گۆرانیی' لە نووسینی ڕامین گارا، بە زمانی فارسی لە لایەن ناوەندی بڵاوکردنەوەی ئازاد، بە قەبارەی٤٨١ لاپەڕە و بە کەڵکوەرگرتن لە میتۆدی لێکدانەوە و دەیان سەرچاوەی مێژوویی گرنگ، بە پێداچوونەوەی سەردەمە مێژووییەکانی زمانی کوردی لە چوار قۆناغی (سەردەمی پێش ماد، ماد، ئەشکانی-ساسانی و دوای ئیسلام) و شرۆڤەکردنی تایبەتی شێوەزاری گۆرانی. چاپ و بڵاوکرایەوە.
لە پەرتووکەکەدا ڕامین گارای نووسەر، بە دوورکەوتنەوە لە مەیلی ناسیۆنالیستی، لێکدانەوەیەک دەخاتەڕوو کە لەسەر بنەمای زانستی دامەزراوە و جەخت لەسەر پێویستی پێناسەکردنەوەی مێژوو و زمانی کوردی لەلایەن لێکۆڵەرانی کوردەوە دەکاتەوە. ئەم کتێبە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ڕوونکردنەوە و بنیاتنانەوەی گێڕانەوە زانستیییەکان لە بواری کوردۆلۆژییدا.
ئەم بەرهەمە گرنگە سەرچاوەیەکی پێویستە بۆ زمانناسان، مێژووناس و ئەو کەسانەی خواستی لێکۆڵینەوە لە کلتوور و ناسنامەی کوردییان هەیە، ئێستا دەتوانن لەڕێی ماڵپەڕی پژاک www.pjak.net ەوەبەدەستی بخەن.