بە دیمەن

کۆڵەکتیڤی هونەری ئازاد لە ئەوروپا کلیپێکی بۆ یادکردنەوەی بەرخۆدانی ١٤ـی تەمموز ئامادەکرد

کۆڵەکتیڤی هونەری ئازاد لە ئەوروپا بە کلیپێک شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ـی تەمموزی بیرهێنایەوە.

کۆڵەکتیڤی هونەری ئازاد لە ئەوروپا بەبۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ـی تەمموز، کلیپێکی ئامادە کرد و بەرخۆدەرانی زیندانی ئامەدی بیرهێنایەوە.

تێکستی کلیپەکە لەلایەن زیندانیانی ئەوکاتەوە نووسراوە، لەلایەن هونەرمەندان بەرمال چەم و موراد یاپشتران و ئەڤین ئاکسۆی و فورات بارانەوە خوێنرا.

کلیپەکە بە ناونیشانی "داستانی زیندانی ئامەد: هەموو ڕێگەکان دەچنەوە سەر ئامەد" بڵاوکرایەوە.