کەجەدەکە-ئە: پشتگیری لە بانگەوازییەکە دەکەین و ئەرکی خۆمان جیبەجێ دەکەین

کەجەدەکە-ئە ڕایگەیاند پشتگیری لە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و ئامادەن هەموو ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە ئەستۆییان جێبەجێی بکەن.

کۆنگرەی کۆمەڵگە دیموکراتیکەکانی کوردستانیان لە ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو پشتگیری خۆی بۆ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ نیشان دا و جەختی لەوەکردەوە ئامادەن بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان و  ڕایگەیاند، تێکۆشانی شکۆدار و ئازادانەی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ و گوتی: "پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بووە جێ هیوای گەلەکەمان و ئیرادەی چارەسەری گەلەکەمانی بەهێز کرد.

وەک کەجەدەکە-ئە جارێکی دیکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرای دەکەین پشتیوانی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆین و ئامادەین بە ناوی گەل و کۆمەڵگەکەمانەوە بەرپرسیارێتی خۆمان لە ئەستۆ بگرین." کەجەدەکە ئاماژەی بە بەرنجامی قۆناغەکە کرد و گوتی: "ئەم قۆناغە دەرنجامی بڕیارداری، فیداکاریی و تێکۆشانیی ڕێکخراوەیی گەلانە."

کەجەدەکە-ئە سەرنجی خستەسەر بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و جەختی لەوەکردەوە هەموو ئەو ئەرکانە جێبەجێ دەکەن کە دەکەوێتە ئەستۆییان بۆ بەسەرخستنی پرۆسەکە و پێویستییەکانی بانگەوازییەکە.

'دەبێت هەنگاو بۆ ئاشتی بنرێت'

کەجەدەکە-ئە هەڵوێستی خاوەنداری خۆی لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاند و گوتی: "ئاشکرایە ئاشتی بە یەکلایەنە پێکنایەت و پێویستە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. بانگەوازیمان لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانە هەنگاو بۆ ئاشتی بنێن. بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین بەم ڕوحێتەوە خاوەنداری لە تێکۆشان بکەن، یەکگرتوویان زیاتر بکەن و بە بەهێزییەوە بەشداری پرۆسەکە ببن."