کوردستانیان لە ئەورووپا بە گێڕانی ئاهەنگ پێشوازییان لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
دوێنێ لە ئەمستەردام و پاریس کوردستانیان بە بینینی پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە گێڕانی ئاهەنگ گوزارشتییان لە خۆشییەکانیان کرد.
دوێنێ لە ئەمستەردام و پاریس کوردستانیان بە بینینی پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە گێڕانی ئاهەنگ گوزارشتییان لە خۆشییەکانیان کرد.
ڕێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی "پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـدا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە. گەلانی کوردستان دوای ٢٦ ساڵ دەنگ و ڕەنگی ڕێبەر ئاپۆییان بیست. هاوشێوەی کوردستان لە ئەوروپاش جۆش و خرۆشی گەل لە بەرزترین ئاستدایە. کوردستانیان لە هۆڵەندا و فەڕەنسا بە گێرانی ئاهەنگ گوزارشتییان لە خۆشی و شادییەکانیان کرد بە بۆنەی بینینی ڕێبەر ئاپۆوە.
ئەمستەردام
کوردستانیان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (دەکەتەم) لە ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا کۆبوونەوە و بەیەکەوە تەماشای دیمەنی پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆیان کرد. کوردستانیان دوای ٢٦ ساڵ ڕێبەر ئاپۆیان لەڕێی ڤیدیۆوە بینی و گوێبیستی دەنگی بوون.
لەگەڵ بینینی پەیامەکەدا، کوردستانیان پێکەوە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان گوتەوە.
پاریس
هاوشێوەی ناوە و دەرەوەی کوردستان، لە گەڕەکی ڤیللیەرس-ی پاریسیش کوردستانیان لەبەردەم باڵەخانەی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد (دەکەتەم) کۆبوونەوە و هەڵپەڕکێیان کرد.
کوردستانیان دوای بینینی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ، ئاهەنگیان گێڕا و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان گوتەوە.