ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە ناوەندی سەرەکی دەم پارتی لە ئەنقەرە، سەبارەت بە پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و پێشهاتە نوێیەکان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا.
ئایشەگوڵ دۆغان سەرنجی خستەسەر ساتەوەخت و قۆناغە گرنگەکانی پرۆسەکە و ئاماژەی بەوەدا: "لە ساتەوەختێکی مێژوویداین، کە سەد ساڵی دووەمی تورکیا دیارییدەکات و وتی: ساڵانێکە دەڵێین، کە ناونیشانی چارەسەری دیموکراتیک ئاشتییە، یەکسانییە، دادپەروەرییەکی بەپێز و هەمیشەییە و لە ئیمرالییەوە لەلایەن بەڕێز ئۆجالانەوە سەرچاوە دەگرێت، پێویستە ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەمە ببیندرێت و ئەمە داواکاریی هەمیشەیی ئێمەیە."
'پێویستە هەمووان بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن'
وتەبێژی دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە هاوشانی چەندین پارت و ڕێکخراو و کۆمەڵەی مەدەنی بەشداری مەراسیمەکەی پەکەکە دەبن و گوتی: "لە ١١ـی تەمووز بەشداری مەراسیمەکەی پەکەکە لە سلێمانی دەبین و هاوسەرۆک و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانیش بەشداریی لە مەراسیمەکەدا دەکەن. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بە هەستیارییەوە کار بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بکەن."