فەد-مەد: ئێمە بە چالاکییە جەماوەرییەکانمان پشتگیری لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین

ئەحمەد کۆبانی، هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵگا ئازادەکانی میزۆپۆتامیا (فەد-مەد) ڕایگەیاند؛ ئەوان لەگەڵ دامەزراوەکانی خۆیان و ئەنجومەنی گەل لە هەرێمی باکووری ڕاین- وێستفالێنی ئەڵمانیا، بە چالاکییە جەماوەرییەکان پشتگیری لە بانگەوازە نوێیەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.

ئەحمەد کۆبانی هاوسەرۆکی فەد-مەد ئاماژەی بە بانگەوازی مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕایگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی بۆ چارەسەری پرسی کورد بەرخۆدانی بێوێنە دەکات و وتی: "سەرەڕای هەموو گوشارەکان، ئەشکەنجەی دەروونی و گۆشەگیریی رەها، قەت لەسەر هەڵوێستی خۆی پاشەکشەی نەکرد و پێداگری لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی کورد کردووە."

هەروەها کۆبانی ڕایگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری پرسی کورد، ئازادی گەل و کۆمەڵگای کورد بەرخۆدان و تێکۆشانێکی گەورەی بەڕێوە بردووە و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ هەرگیز باسی لەسەر ئازادی شەخسی خۆی نەکردووە بەڵام گەلی کورد هەمیشە لە پێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا تێکۆشانی کردووە، ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە ئازادیی خۆی لە ئازادی کۆمەڵگادا بینیوەتەوە."

ئەحمەد کۆبانی بە ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی پەیامی ڤیدیۆیی ڕێبەر ئاپۆ دوای ٢٦ ساڵ وتی: "ئەمە جۆش و خۆشییەکی گەورەی بە گەلی کورد بەخشی، هەروەها نیشاندەری ئەوەیە کە پارادایم و چارەسەرێک کە ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات بڵاوی کردەوە، گەیشتووتە ئاستێکی نوێ."

"ئێمە وەکو فەد-مەد لە باکووری ڕاین-وێستفالێن، لەگەڵ دامەزراوەکانمان، کۆدەبینەوە و پشتگیری لەم پرۆسەیە دەکەین. ئەمە ئەرکێکی مێژووییە کە ئەم پرۆسەیە بە هۆشیاری کۆمەڵایەتی، یەکگرتوویی و بە ئیرادەوە بەرەو پێش ببەین."