دەم پارتی لە دژی پێشێلکردنی مافی زیندانیان، سەردانی پەرلەمانی کرد

نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان، پەرلەمانتاری دەم پارتی شرنەخ، سەبارەت بە پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی زیندانیانی سینجان، سەردانی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی تورکیای کرد.

نوروز ئویساڵ ئاسڵان پەرلەمانتاری دەم پارتی لە داواکارییەکەیدا ئاماژەی بە چەندین پێشێلکاریی مافی زیندانیان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەی زیندان بە هەڵسوکەوتی هەڕەمەکی مافە بنەڕەتییەکانی زیندانیان پێشێل دەکات و ئەم کردەوانە پێشێلکردنی دەستووری تورکیا و ڕێککەوتننامە نێونەتەوەییەکانە.

هەروەها لە داواکارییەکەدا ئاماژە بە پرسی وەک سنووردارکردنی بڵاوکراوەکان بە زمانی کوردی، گەڕان و پشکنین کە پێشێلکردنی شکۆی مرۆڤەکانە، گرانبوونی کەلوپەل لە فرۆشگاکان، ناتەواوی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و سزادانی دیسپلینیی هەڕەمەکێ.

نوروز ئۆیساڵ ئاسڵان لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە ئەو پێشێلکاریانەی لە زیندانەکاندا ئەنجام دەدرێن لەڕاستیدا پێشێلکردنی دەستوور و ڕێککەوتننامەکانی مافی مرۆڤە، هەروەها ئەرکی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی تورکیایە نەک هەر لێکۆڵینەوە لە سکاڵاکان، بەڵکو جێبەجێکردنی ڕێنماییە پێویستەکانە بۆ نەهێشتنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ.

یەکێک لەو زیندانیانەی کە لە زیندانی سینجان بە ناوی باگر سایاک زیندانی کراوە، لە پەیوەندیدا لە گەڵ پارێزەرەکەی ڕایگەیاند، ئەو کارانەی ئیدارەی زیندان ڕێک لە شێوەی ئەو کردەوانەیە کە ئەردۆغان لە بەرامبەریدا دژایەتی خۆی نیشانداوە، هەروەها بەڕێوەبەری زیندانی لە ڕووداوەکان بە بەرپرسیار زانی.