گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بینینی ڕێبەر ئاپۆ، ئاهەنگیان گێڕا

پاش زیاتر لە ٢٦ ساڵ گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جارێکی تر بە بینینی ڕێبەر ئاپۆ دڵخۆش بوون و ڕژانە سەر شەقامەکان و ئاهەنگیان گێڕا.

ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازییەکی مێژوویی نوێی کرد. بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەوخۆ لە ئاژانسی هەواڵی فورات ANF پەخشکرایەوە.

گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لە پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕژانە سەر شەقامەکان و ئاهەنگیان گێڕا.

دانیشتوانی شارەکانی قامیشلۆ، کۆبانێ، حەسەکە، گرکێ لگێ و ڕەقە، بە ئۆتۆمبێلەکانیان، بە بەرزکردنەوەی وێنە و ئاڵاکانی ڕێبەر ئاپۆ لە شەقامەکاندا ئاهەنگیان گێڕا.