شەهید عەگید تێکۆشەر لە قامیشلۆ بەخاکسپێردرا
خەڵکی شاری قامیشلۆ، شەڕڤانی قەسەدە شەهید عەگید تێکۆشەریان لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپارد و بەڵێنیاندا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهید.
خەڵکی شاری قامیشلۆ، شەڕڤانی قەسەدە شەهید عەگید تێکۆشەریان لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپارد و بەڵێنیاندا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهید.
خەڵکی شاری قامیشلۆ، شەڕڤانی قەسەدە شەهید عەگید تێکۆشەر (سلێمان سلێمان)یان لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپارد.
عەگید تێکۆشەر لە ٣ ی تەمموزی ٢٠٢٥ لە ئەنجامی ڕووداوی هاتوچۆ لە شاری شەدادی لە حەسەکە شەهیدبوو.
لە مەراسیمەکەدا سەدان خەڵکی شارەکە و نوێنەرانی دامەزراوە سەربازییەکان ئامادەبوون. بەڕێوەبەری چاودێری لە وەزارەتی بەرگری، عەدنان سلێمان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "شەهید نامرن و لە یادی وڵات و ویژدانی گەلدا دەمێننەوە، شەهید عەگید تێکۆشەر نموونەی قارەمانێتی و دیسپلین بوو. فیداکاریی خۆی و هاوڕێیەکانی دەبێتە بناغەی ئایندەیەکی ئازاد و دیموکراتیک بۆ تەواوی گەلان".
پاشان ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازیی قامیشلۆ، نەسیر سۆفی ڕایگەیاند سەری ڕێز بۆ تەواوی شەهیدانی ئازادیی دادەنەوێنن.
بەڕێوەبەری کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، سلێمان ئەحمەد وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند خاکی ڕۆژئاوا بە فیداکاری ٢٠ هەزار شەهید پارێزراوە.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان بەخاکسپێردرا.