بە دیمەن

پڕۆفیسۆر مۆلیر بوتانگ: پڕۆسەی ئاشتی بۆ ئەندامێتی یەکێتی ئەورووپا گرنگە!

پڕۆفیسۆر یان مۆلیر بوتانگ ئاماژەی بەوەدا بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی پەکەکە نەک تەنها بۆ تورکیا، بۆ ئەورووپاش گرنگە و گوتی: "چارەسەری پرسی کورد بۆ ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا گرنگە."

دوای بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ی شوبات ڕاگەیاندرا، پەکەکە کۆنگرەی ١٢هەمینی ئەنجام دا و سەرەڕای کۆتایی هێنان بەوکارانەی بەناویەوە دەکرێن بڕیاری مێژووییدا. هەروەها پشتگیری نێونەتەوەیی بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە بەردەوامە.

بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە بۆ بەهێزکردنی هەنگاوی چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراتیکی پرسی کورد وەک هەنگاوی ئەرێنی هەڵدەسەنگێندرێت، لە هەمانکاتدا دەوڵەتی تورکیاش دەیەوێت بۆ چارەسەری هەنگاوی ڕوون بێنت. لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ یان مۆلیر بوتانگ دامەزرێنەری گۆڤاری Multitudes و ئەندامی دەستەی زانستی UEF لە فەرەنسا و پڕۆفیسۆری خانەنشینکراوی ئابووری قسەمان کرد. پڕۆفیسۆر مۆلیر بوتانگ لەم دواییانەدا پەیامێکی بۆ دەم پارتی دیم نارد بوو، پشتگیری خۆی بۆ بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاندبوو.

'دەم پارتی لە سیاسەتی تورکیادا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە'

پڕۆفیسۆر. یان مۆلیر بوتانگ ئاماژەی بەوەدا لە سایەیی هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆوە لە تورکیا پڕۆسەی ئاشتی دەستیپێکردوە و هەروەها جەختی لەوەشکردەوە ڕۆڵی دەم پارتی لە پڕۆسەکەدا گرنگە و گوتی: "دەم پارتی لە سیاسەتی تورکیادا پارتێکی گرنگە. پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی جدییە و دەتوانێت بەسەر بە پارتەکەی ئەردۆغان سەرکەوێت. لەگەڵ کۆتایی هێنان بەوکارانەی بەوناوی پەکەکەوە دەکرێن، ئیدی کاتی ئەوە هاتووە هەموو تۆمەتەکان لە دژی دەم پارتی کۆتایی پێبهێنرێت."

'پڕۆسەی ئاشتی و بۆ ئەندامێتی تورکیا گرنگە'

وتیشی: "تورکیا هێشتا بە فەرمی بەربژێرێکی یەکێتیی ئەورووپایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ڕژێم بەرەو لایەنێکی ئۆتۆریەتە دەچێت، لە ئەگەری ئەندامێتی ڕوون دوور دەکەوێتەوە. ئەمە خاڵی یەکەمە. دووەم: بە بۆچوونی من، تێکچوونی پرۆسەی پەرلەمان، دیموکراتیک و نوێنەرایەتی لە تورکیادا زیاد دەبێت و ئەمەش زیاتر وڵاتەکە لە بەربژێربوونی لە یەکێتی ئەوروپا دوور دەخاتەوە.

بەڕاستی ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز لە وڵاتدا هەیە. هەروەها لەناو ئۆپۆزسیۆنی چەپدا دابەشبوون هەیە. بەهۆی ئەم دابەشبوونە، دیار نییە کە ڕژێمی ئەردۆگان چۆن دەگەڕێتەوە سەر ڕێی ڕژێمێکی دیموکراتیک. بەم مانایە پێموایە ئەم هەڵمەتی ئاشتییەی کە لە لایەن دەم پارتییەوە بەڕێوەدەچێت گرنگ و ئەقڵانییە. ئەو بە بە شێوەیەکی ئەقڵانی ئەوەی پێویستە ئەنجام بدرێت، ئەنجامی دەدات."

'بانگەوازەکەی ئۆجالان بۆ ئەورووپاش گرنگە'

کوردستان و کوردانی تورکیا هەیە؛ لە ئەورووپا کەمینە ئایینیەکان هەن کە لە ئیسلامەوە سەریان هەڵداوە و هێشتا ستاتۆی ئەوان ڕوون نییە. بەڕای من بەشداربوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا ڕێگەیەکە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگە هاوسەنگەکان لە سەرانسەری ئەورووپا: ئەورووپای باکووری پرۆتستانت، ئەورووپای باشووری کاسۆلیک، بەشە موسڵمانەکانی ئەورووپای ناوەڕاست، هەرێمەکانی دیکە کە دانیشتوانی سلاڤییان تێدایە و هتد.

ئەم هێزە هاوسەنگانە هاندەرن بۆ ئەوەی چارەسەری دیموکراتیک ئەنجام بدەن. هێندەی دەزانم تورکیا لە ساڵی ١٩٦٦ داوای بەربژێری کرد. لە داواکارییەکەوە پڕۆژەی دیموکراتیزەبوونی بەرفراوان لە تورکیادا خێراتر بوو، بەڵام لە پانزە ساڵی دواییدا بە ئاراستەی پێچەوانەدا دەڕوات: بەرەو ڕژێمێکی ئۆتۆریتە و نالیبراڵی دەچێت. هەربۆیە پرسی کوردستان بۆ ئێمەی ئەورووپی، لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین گرنگە.

بەتەواوی لە دژی نەژادپەرەستی وڵاتەکەمم. هەربۆیە بانگەوازەکەی ئۆجالان بۆمن واتادار بوو و لەگەڵ هاوپیشەکانمدام، بەڵام لەسەر هێڵی ئەورووپیم."

کۆتاییهێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە بڕیارێکی بەجێیە

پ. مولێر بوتانگ تیشکی خستە سەر گرنگیی بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و وتی: "پێویستە هەردوولاش قبووڵی بکەن کە تێکۆشانی چەکداریی و شەڕ لە درێژ مەودادا نایانگەیەنێتە هیچ کوێ. لەبەرئەوە دەستیان لە تێکۆشانی چەکداریی هەڵگرت، کۆتایهێنان بە کار و خەباتی پارتەکە و سودوەرگرتن لەو پێشهاتە نائاساییانەی کە لە ئێستادا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن، دەشێت یەکەم جار بێت کە بڕیارێک بەو شێوەیە لەکاتی خۆیدا درابێت."

هەربۆیە، بۆ ئەوانەی ئەندامی پەکەکەن چ کورد، تورک یان هەر کەسێک بن، ئەم چارەسەرە لە ڕێبازێکی زۆر باش دەچێت. من زۆر لەبارەی وردەکارییەکانی پرسی کورد نازانم، هەر لەبەرئەوە ناتوانم شتێکی دیاریکراو لەسەر ناسنامەی ئەمڕۆکەی پەکەکە بڵێم. بەڵام دەبینم کە پارتێکی وەکو پارتی دەم کە هێزێکە پشتی بە چەپگەرایی بەستووە و لە ئێستدا سێیەم پارتی هەرە گەورەی پەرلەمانی تورکیایە، لەوە تێگەیشتووە کە ئەمە پڕۆسەیەکە لە کاتی دروستدا.

هەربۆیە، وەکو ئەوروپییەک، باوەڕم وایە پشتگیریی کردنی ئەم پڕۆسەیە پێویستە. دەبێت بیرمان نەچێت کە کاریگەرییەکانی ئەم گۆڕانکارییە لە ئارادان: تورکیا ساڵانێک لەنێوان هاوسەنگیی عەرەب و ئیسرائیلدا بوو، نەک تەنها بەشێوەیەکی ڕەمزی، بەڵکو بەشێوەیەکی کۆنکرێتی. لەبەرئەوە بەڕاستی ئێمە لە خاڵێکی وەچەرخانی مێژوویی داین. هەڵوێستی من ئەوەیە کە پشتگیریی لەو هەوڵە بکەم."

'ئازادیی ئۆجالان بۆ ئەوروپا دەبێتە پەیامێکی باش'

پ. مولێر بوتانگ ئاماژەی بەوە کرد، چارەسەریی دیموکراتیکی بۆ پرسی کورد پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەوروپا بەهێز دەکات و وتی: "چارەسەرییەکی ئاشتییانە بۆ پرسی کورد لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەوروپاشدا نیشانەیەکی بەهێزە. چارەسەرییەکی دیموکراتیک بۆ پرسی کورد بناغەیەکی بەهێز بۆ تورکیا دادەمەزرێنێت تاوەکو لە هەلومەرجی گونجاودا دووبارە لە دەرگای یەکێتیی ئەوروپا بدات. پێشکەوتنێکی لەو شێوەیە لەلایەن بەشێکی گرنگی ڕای گشتیی ئەوروپاشەوە بە گەرمی پێشوازی لێدەکرێت.

بێگومان، هەر هەنگاوێکی دیموکراتیک لە تورکیا، وەک ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە، مسۆگەرکردنی کۆنتڕۆڵکردن و مسۆگەرکردنی ئازادیی بیروڕا، نیشانەیەکی ئەرێنی دەبێت. بۆ نموونە، ئاماژەیەکی بەهێزی وەک ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان دوای دەیان ساڵ زیندانیکردن وەک هەنگاوێکی ئەرێنیی تورکیایەک دەبینرێت کە بەرەو ئەوروپا دەچێت.

من پێموایە ئەمە دەبێتە هۆکار کە تورکیا پشتگیریی بەهێز بەدەستبهێنێت و ڕێی ئەندامێتیی یەکێتیی ئەوروپا خۆشبکات، کە ئەمڕۆ زۆر کەم کەس ئەم پشتگیرییە دەدەن و ئەمەش جێی نیگەرانییە."

'یەکێتیی ئەوروپا مافی ئەوەی هەیە کە بەشداری پڕۆسەکە ببێت'

مولێر بوتانگ تیشکی خستە سەر مافی یەکێتیی ئەوروپا لەڕووی دامەزراوەییەوە بەشداری پڕۆسەکە ببێت و ئەمەش گرنگی دەبێت. مولێر بوتانگ بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "بەهۆی هەڵوێستەکانی ئەمریکا و ڕوسیاوە هیوام زۆرە بە نەتەوە یەکگرتووەکان. بەرامبەر بەوە لەڕووی دامەزراوەییەوە، یەکێتیی ئەوروپا دەسەڵاتی بەشداریکردنی ئەم بابەتەی هەیە، لەبەرئەوەی ئەو ڕاستەوخۆ بە بابەتەکەوە پەیوەندیدارە. تورکیا تا ئێستا بەربژێربوونی خۆی بۆ ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەوروپادا نەکشاندووەتەوە. هێشتا بەشێوەیەکی فەرمی بەربژێرە.

هەربۆیە، یەکێتیی ئەوروپا پێویستە دامەزراوەییانە بەم بابەتەوە سەرقاڵ ببێت و ئاشکرایە کە لە تورکیا و هەتا ناو ئەوروپادا گەلێک ناوچەی نائارام هەن. بەشێک لەو نائارامییە ڕاستەوخۆ بە شتێکەوە کە دەشێت ناوی بنێین 'باڵی موسڵمانان'ـی ئەوروپا و پێگەی تورکیا وەکو پردێک بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەستراوەتەوە. ئەو ڕۆڵی پردبوونە، بابەتی کرانەوەیە بەرەو دەریای ڕەش، وەکو ئۆکرانیا لە بارودۆخێکی دیاریکەردا، ئەمە هەمووی ڕۆڵێکی ستراتیژیی زۆر گرنگ دەداتە تورکیا."

یان مولەر بۆوتان کێیە؟

یان مولێر بوتانگ لە ساڵی ١٩٤٩ لە فەڕەنسا لەدایکبووە. یان مولێر بوتانگ ئابوریناس، نوسەر و ئەکادیمیسیەنە.

مولێر بوتانگ دامەزرێنەر و بەڕێوبەری گشتیی گۆڤاری مولتیتودەسە و تیۆریسیەنێکی گرگە کە لەسەر گۆڕینی کاپیتاڵیزم کاردەکات. بەتایبەتی تێزی "کەپیتاڵیزمی ناسنامەیی" (capitalisme cognitive)ـی پێشخست. مولێر بوتانگ ماوەیەکی زۆرە لە سیاسەتی سەوز و بزاوتی ڕۆشنبیرییە چەپەکاندا جێی خۆی کردووەتەوە، لەگەڵ زانکۆکانی فەڕەنسا و جیهاندا کاردەکات.