لە لەندەن بۆ مانگرتن لە خواردنی زیندانیان، چالاکیی بەڕێوەچوو
لە لەندەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی نێو زیندانەکانی تورکیا و کوردستان، چالاکی مانگرتن لە خواردنیان ئەنجامدا.
لە لەندەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی نێو زیندانەکانی تورکیا و کوردستان، چالاکی مانگرتن لە خواردنیان ئەنجامدا.
مانگرتنەکە لەلایەن کۆمەڵەی کولتووری کرێکارانی پەنابەر (DİK-DER) کە سەر بە ئاڤەگ-کۆنە، پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (TSP)، یەکێتی ژنانی سۆسیالیست (SKB) و گەنجانی تێکوشەرەوە ئامادەکرابوو. هەروەها نوێنەرانی ئەنجومەنی گەلی کوردانی لەندەن پشتیوانیان لە چالاکییە کرد و لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە پشتیوانی لە هەڵوێستی شکۆمەندانەی زیندانیانی شۆڕشگێڕ و هەروەها پشتیوانی لە داوا ڕەواکانیان دەکەن.
ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بە مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی تورکیا و کوردستان کرد و داوای لە ڕێکخراوە مەدەنییە سۆسیالیستەکان کرد کە خاوەنداری لە زیندانیان بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕاگەیەندراوە: "دەسەڵات پێیوایە بە زیندانەکانی جۆری S-Y بەرخۆدانی سۆسیالیستەکان بۆ یەکسانی و ئازادی دەشکێنێ. بەڵام ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە و ناتوانن پێش بە بەرخۆدانی شکۆمەندانە و ڕەوای ڕەنجدەران بگرن. دەوڵەت بەرخۆدانی زیندانیان بۆ ژیانێکی هاوبەش و یەکسان بە ئامانج دەگرێت و هەوڵدەدات بە گوشار و توندوتیژیەکانیەوە ئیرادەی بەهێزی زیندانیان بشکێنێت."
پاش بەیاننامەکە، چالاکوانانی چالاکییەکە لە شاری ئەدمۆنتۆن کە ژمارەیەکی زۆر دوکانی تورک وکوردی لێیە بڵاڤۆکی تورکی و ئینگلیزییان دابەشکرد. لە رێگەی بڵاڤۆکەکانەوە زانیارییان لەسەر هۆکاری مانگرتنی زیندانیان بڵاو کردەوە. هاوکات داوای پشتیوانیان کرد.