لە موسڵ جوتیارێکی کورد ڕفێندرا

لە موسڵ جوتیارێکی کورد بەناوی ئاری ڕەمەزان عوسمان لەلایەن سێ چەکدارەوە دەڕفێندرێت.

بە گوێرەی ڕۆژنیوز، ئێوارەی دوێنێ لە نێوان گوندی گەڵۆزی و قەرەبەگی سەر بە شارەدێی پردێ، سێ چەکدار کە گومان دەکرێت داعش بن هاوڵاتیەكیان بەناوی ئاری ڕەمەزان عوسمان، كە پیشەی جوتیارە ڕفاند.

ئاماژەش بەوەکراوە، تۆتۆمبیلی جوتیارە ڕفێندراوەکە لەنێوان گوندی بیبانی و کەلهوڕ بەجێهێڵدراوە و خاوەنەکەی تا ئێستا بێسەروشوێنە.