بنەماڵەکان بۆ دیدار لە ئیمرالی داواکاریان پێشکەش کرد
بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و مەزڵوم دینچ پارێزەرەی و هەروەها بنەماڵەی زیندانیانی دیکەی ئیمرالی، داواکاری دیداریان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و مەزڵوم دینچ پارێزەرەی و هەروەها بنەماڵەی زیندانیانی دیکەی ئیمرالی، داواکاری دیداریان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
برای ڕێبەر ئاپۆ محەمەد ئۆجالان و مەزڵوم دینچ پارێزەری داوای دیداریان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
هەروەها ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار و پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئەکتاش بەهەمان مەبەست داواکاری دیداریان ئاراستەی داواکاری گشتی و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
ئەرۆل ئاتابەی برای ئەرگین ئاتابەی، شوکران بایهان خوشکی زەکی بایهان و سەلاحەدین یامالاک برای مەحمود یامالاکیش داواکاری دیداریان ئاراستەی داواکاری گشتی و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.