ئاگر لە دارستانەکانی شڕنەخ، ئەستەنبوڵ و ئەنتالیا کەوتەوە

ئاگر لە دارستانەکانی چیای جودی شڕنەخ و سوڵتان گازی ئەستەنبوڵ و مورادپاشای ئەنتالیاش کەوتەوە.

تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای جودی نەزانراوە. لە ناوەندی شارەوە دوکەڵی ئاگری شاخەکە دەبینرێت. سەرەڕای تەشەنەکردنی ئاگرەکە لە چیای جودی، بەڵام هیچ دەستێوەردانێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نەکراوە.

هەروەها لەلایەن هاوڵاتیانەوە راگەیەندرا کە ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی سوڵتان گازی ئەستەنبوڵ کەوتووتەوە. دەستبەجێ ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. ڕاگەیەندراوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاگرکوژێنەوە هێشتا بەردەوامن.

هەروەها ئاگر لە دارستانەکانی گەڕەکی لارای ناوچەی موراد پاشای ئەنتاڵیاش کەوتۆتەوە. تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە. بەڵام راگەیەندراوە تیمەکانی فریاگوزاری لە زەوین و ئاسمانییەوە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.